هەموو کەسێک رۆژانە کەم تا زۆر بەرکەوتنیان هەیە بۆ سۆشیال میدیا و بە پێی کات بەکاری دەهێنین، بەڵام رەنگە لەو زیانانەی ئاگادار نەبین.
ماڵپهڕی Lovepanly زیانەکانی سۆشیاڵ میدیای خستۆتەڕوو و ئەو هۆکارانەشی خستۆتەڕوو، کە بۆچی وات لێ دەکات هەست بە خراپی بکەیت.
یەکەم: ژیانی تایبەتیت بۆ هەموو کەس کراوەیە، هەر کەس بیەوێت دەتوانێت بە ئاسانی لە رێگەی ئەکاونتی خۆت هەموو زانیاریەک بەدەست بهێنێت وە ئەوهی مەبەستت بێت بیکەیت.
دووەم: سۆشیاڵ میدیا تەنها رووی باشی خەڵکت نیشان دەدات و هیچ کەسێک رووی ناشرینی خۆی بڵاوناکاتەوە، هەر ئەمەش وادەکات کەسی باش و خراپت بۆدەرنهکەوێت.
سێیەم: بەردەوام لە دوو دڵیدا دەژیت و هەمیشە بیرت لای ئەوەیە، کە چی پۆست بکەیت و چیت بۆ دێت وە چی دەبینیت.
چوارەم: وات لێ دەکات ژیانی خۆت لەگەڵ خەڵکی بەراورد بکەیت، بۆنمونە کاتێک دەبینیت هاورێکانت رەسمی جوان دەگرن تۆش دەتەوێت هەمان شت دووبارە بکەیتەوە تەنانەت ئەگەر لە تواناشتدا نەبێت.
پێنجەم: پەیوەندییە راستەقینەکانت کەم دەکاتەوە لە جێگەی ئەوە هەوڵ دەدەن لە سۆشیاڵ میدیا پەیوەندییان پێوە بکەیت.
5633 جار خوێندراوەتەوە