Vivo نوێترین مۆبایلی دەخاتە بازاڕەوە

KNN : Kurdish News Network
03:40 - 09/07/2019
زانستی
+
-

کۆمپانیای Vivo چینی بڕیاریدا بە مۆبایلە نوێکەی ببێتە رکابەری هەموو کۆمپانیا زەبەلاحەکانی جیهان.

 

Vivo مۆبایلە نوێکەی ناوی Z1 Pro یەو بە نرخی 380 دۆلار خستیەبازاڕەکانی جیهان.

 

کۆمپانیاکە روونیدەکاتەوە مۆبایلە نوێکەی هەیکەلێکی ناوازەی هەیە و بەرگەی ئاو خۆڵ دەگرێت، هەروەها قەبارەی شاشەکەی 6.53 ئینجە بە دوری 9:79.5 و کوالێتی(1080/2340) پێکسڵە.

پێگەی روسیا ئەلیوەم لەپەڕەی تەکنەلۆجیادا باس لەوە دەکات کە کامێرای سەرەکی(16+8+2) مێگاپێکسڵە و کامێرای پێشەوەی 32 مێگاپێکسڵە، پرۆسسەرەکەی لەجۆر Snapdragon 712 و پەنجە مۆریشە، توانای خەزنکردنی داتاو زانیاری 128/64 گێگا بایتە. 

 

توانای باترییەکەی 5000 میللی ئەمپێرە و بە سیستمی Andrоid 9.0 کاردەکات.

910 جار خوێندراوەتەوە