ئەگەر مۆبایلەکەت کەوتە ئاوەوە بەم رێگایە لە سوتان رزگاری بکە

KNN : Kurdish News Network
12:42 - 08/07/2019
زانستی
+
-

هەندێک کات مۆبایلە زیرەکەکەت لە گەرماو بێت یان لە کاتی مەلەکردندا یاخود لەکاتی کارکردندا لەدەستت بەردەبێتەوەو دەکەوێتە ناو ئاوەوە.

پرسیارەکە ئەوەیە ئایا چۆن مۆبایلەکەت رزگار بکەیت و نەهێڵێیت بستوتێت، لێرەدا شارەزایانی بواری تەکنەلۆجیا لە ئەڵمانیا وەڵام دەدەنەوەو رایدەگەیەنن کە پێویستە لەکاتی روودانی ئەو حاڵەتەدا دەستبەجێ مۆبایلەکە بکوژێنیتەوە.

 

پاشان باتریەکە لە مۆبایلەکەت دەربێنە و هەردووکیان بخەرە بەر هەوا بۆ ماوەی چەند رۆژێک یاخود بیخەیتە ناو کیسەیەک برنجەوە تاوەکو شێی نەمێنێت و نەسوتێت.

شارەزایانی بواری تەکنەلۆجیا ئاماژەبەوەدەکەن ئەگەر مۆبایلەکەت بکەوێتە ناو ئاوی سوێرەوە، دەتوانیت بە قوماشێکی نەرم وشکی کەیتەوەو پاش چەند کاتژمێرێک دایگرسێنە.

7658 جار خوێندراوەتەوە