بۆ بەرەوپیشبردنی كەرتی وزە، وەزارەتی دارایی حكومەتی عێراق، بڕی 200 ملیۆن دۆلار قەرز لە بانكی نێودەوڵەتی دەكات.
فوئاد حسێن وەزیری دارایی عێراق، رایگەیاند: بەپێی رێكەوتنێك لەگەڵ بانكی نێودەوڵەتی و بۆ پاڵپشتیكردنی پڕۆژە و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریی بە هاوڵاتییان، بەتایبەتی پاڵپشتیكردنی پڕۆژەكانی كارەبایە لە پارێزگاكانی باشوری عێراق، بڕی 200 ملیۆن دۆلار قەرز لە بانكی نێودەوڵەتی وەردەگرن.
راشیگەیاند: لە عێراق كێشە لە بەرهەمهێنانی وزەدا نییە، بەڵكو كێشە لە دابەشكردنی وزەی كارەبادا هەیەو ئەو رێككەوتنەش بۆ چارەسەركردنی بەشێك لە كێشەكانی پارێزگای بەسرە و پارێزگاكانی تری باشورە وەك زیقار و موسەنا و میسان.
وتیشی: بڕی ئەو قەرزەی لەگەڵ بانكی نێودەوڵەتی لەسەری رێككەوتوون كە 200 ملیۆن دۆلارە، لەماوەی نێوان 10 بۆ 15 ساڵدا دەدرێتەوە بە بانكی نێودەوڵەتی.
836 جار خوێندراوەتەوە