یایا تۆرێ ئەزمونێكی نوێ لە ژیانی وەرزشی تاقی دەكاتەوەو بە فەرمی ئەوروپای بەجێهێشتو گرێبەستی لەگەڵ یانەیەكی پلە دووی چینی ئیمزا كرد.
یانەی گوێنگداو هوانگهای بڵاویكردۆتەوە، لەگەڵ یایا تۆرێ رێكەوتنی كۆتاییان كردووە بۆ ئەوەی لە وەرزی نوێی خولی چینی یاریی بۆ بكات.
بەپێی بڵاوكراوەكەی یانەی گوێنگداو یایا تۆرێ گەیشتۆتە بارەگای سەرەكی یانەكەو دوای تێپەڕاندنی پشكنینی پزیشكی بە شێوەیەكی سەركەوتوو، ئیمزای لەسەر گرێبەستەكەی كردوە كە بۆ ماوەی وەرزێكەو توانای نوێكردنەوەی بۆ وەرزی دوەم دەبێت.
یانەی گوێنگداو ئەوەشی ئاشكراكردوە، رۆژی شەممە یایا تۆرێ بەشداری یەكەم یاریی یانەكە لە خولی یانە پلە دوەكانی چیندا دەكات كە هاوكاتە لەگەڵ دەستپێكردنی وەرزی نوێو لە یاریگای خۆیاندا میوانداری یانەی جیانگ گرین تاون دەكات.
ئەوەش یەكەم جارە یایا تۆرێ لە كیشوەری ئاسیاو بەدیاریكراوی لە چین یاری بكاتو پێشتریش یاریزانی یانەكانی بەرشەلۆنەو مانچستەر سیتیو ئۆڵمپیاكۆس بوە.
469 جار خوێندراوەتەوە