هاوڵاتییان: وەزارەتی كارەبا لەپێدانی كارەبای نیشتمانی جیاوازی دەكات لەنێوان شارەكاندا
خاوەنی موەلیدە ئەهلییەكان: ئەو پارەیەی بۆیان دیاریكراوە زۆر كەمترە لە بەهای ئەو كارەبایەی دابینی دەكەن.
كەمیی كارەبای نیشتمانی و گرانیی نرخی ئەمپێڕی كارەبای موەلیدە ئەهلیەكان, نیگەرانییان لای هاولاتیانی دهۆك دروست كردوەو وەك خۆیان دەڵێن: وەزارەتی كارەبای هەرێم, بەراورد بە شارەكانی دیكە، كەمترین كارەبا بۆ شارەكەیان دابین دەكات.
خاوەنی موەلیدە ئەهلیەكانیش ئاماژەبەوە دەكەن: لەگەڵ ئەوەی هاوكارێكی باشی هاولاتییان و وەزارەتی كارەبان لە دابینكردنی كارەبا, بەڵام ئەو نرخەی بۆ ئەمپێڕی كارەبای موەلیدە ئەهلییەكان دیاری كراوە، زۆر كەمە.
960 جار خوێندراوەتەوە