سلێمانی؛ خوێندكارانی 12ی ئامادەیی لەبەردەم پەروەردەی رۆژئاوا گرد بوونەوە

09:34 - 23/06/2019
کوردستان

دهۆك؛ خوێندكارانی 12ی ئامادەیی لە دژی هەڵەی پرسیارەكان گرد بوونەوە
هەڵەبجە؛ خوێندكارانی 12ی ئامادەیی لە دژی هەڵەی پرسیارەكان گرد بوونەوە
پشدەرو گەرمیان‌و كۆیەو رانیە؛ خوێندكارانی 12ی ئامادەیی لە دژی هەڵەی پرسیارەكان گرد بوونەوە


خوێندكارانی 12ی ئامادەیی لە سلێمانی، دهۆك، هەڵەبجە، گەرمیان، پشدەر، كۆیە‌و رانیە, لە دژی هەڵەی پرسیارەكانی تاقیكردنەوە گشتییەكان، گردبوونەوەی ناڕەزایەتییان ڕێكخست و داواشیان كرد, كۆنمرەی زانكۆو پەیمانگاكان دابەزێنرێت و بۆ خولی دوەمی تاقیكردنەوەكان هەڵەكان بنبڕبكرێن و مافی 12 ساڵ رەنج و ماندوبونیشیان بە فیڕۆ نەچێت.

بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانیش رایدەگەیەنێت: بونی هەڵە لە پرسیارەكان و كەموكووڕییەكانی تر، پێشبینیكراو بوەو لیژنەی باڵاش لە وەزارەتی پەروەردە، دەزانێت كێ پرسیارەكانی داناوە!

بۆ دەربڕینی ناڕەزایی لەبەرامبەر هەڵەی پرسیاری تاقیكردنەوە گشتییەكان, خوێندكارانی 12 ی ئامادەیی لەبەردەم پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی، گردبوونەوەی ناڕەزایەتییان ڕێكخست و لەگەڵ ئەوەی هیچ وەڵامێكیان نەدرایەوە, بەهێزێكی زۆری ئەمنی دەورە درابوون.

خوێندكاران, دواتر بەڕێپێوان بەرەو بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی بەڕێكەوتن, داوایان كرد, باجی پرسیارە هەڵەكان نەدەن و   مافی 12 ساڵ رەنج و ماندوبونیشیان بە فیڕۆ نەچێت

هاوكات, خوێندكارانی 12 ی ئامادەیی لە گەرمیان و هەڵەبجەو  پشدەر و رانیەو كۆیەو دهۆك، لە دژی هەڵەی پرسیارەكانی تاقیكردنەوەكان گردبونەوەو داوایان كرد, دانبنرێت بە هەڵەو كەموكورتیەكان و لە تاقیكردنەوەی خولی دوەمیش ئەو هەڵانە نەهێڵرێن.
راشیانگەیاند: لە پرسیارەكانی تاقیكردنەوەكان, پرسیاری دەرەكی هێنراوەتەوە و دەبێت قەرەبووی خوێندكاران بكرێتەوەو كۆنمرەی زانكۆو پەیمانگاكانیش دابەزێنرێت.

بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانیش رایدەگەیەنێت: بونی هەڵە لە پرسیارەكان و كەموكوڕیەكانی تر، پێشبینیكراو بوەو لیژنەی باڵا لە وەزارەتی پەروەردە دەزانێت، كێ پرسیارەكانی داناوە!!!

لە رۆژی 26 ی ئایار, تاقیكردنەوەی 12ی ئامادەیی دەستی پێكرد و  رۆژی 16 ی ئەم مانگە كۆتایی هات, بە گوێرەی لێدوانی شارەزایانی پەروەردە، لە كۆی حەوت بابەتی تاقیكردنەوەكان، لە چوار وانەدا هەڵەی ئاشكرا كراوە و لە هەندێك بابەتیشدا، پرسیاری دەرەكی هێنرابوەوە.

524 جار خوێندراوەتەوە