عیراق: كۆمپانیای ئیكسۆن مۆبیل لەكێڵگەی نەوتی قوڕنە دەست بەكاردەكاتەوە

KNN : Kurdish News Network
11:46 - 13/06/2019
ئابوری
+
-

كۆمپانیای ئیكسۆن مۆبیل, جارێكی تر, هەموو ستافە بیانیەكانی خۆی لە وڵاتی ئیماراتەوە دەگەڕێنێتەوە بۆ كێڵگە نەوتیەكانی بەسرەو دەستبەكاركردن دەكەنەوە.

سەرچاوەیەكی نزیك لە كۆمپانیای ئیكسۆن مۆبیل رایگەیاندووە, لە ئێستادا 22 كارمەندی بیانی كۆمپانیاكە گەڕاونەتەوە بۆ كێڵگەی قوڕنە یەك لەرۆژئاوای بەسرە, كە بە یەكێك لە كێڵگە گەورەكانی نەوتیی عێراق ئەژمار دەكرێت و  تا رۆژی یەكشەممەی داهاتوش سەرجەم ستافە بیانیەكانی كۆمپانیاكە دەگەڕێنەوە عێراق.

ئاماژەی بەوەشكرد: بە گەڕانەوەیان,كار بۆ ئەو ئامانجە دەكەن, كە دەیانەوێت ئەو كێڵگە نەوتیەی كاری تێدا دەكەن بەرهەمی بۆ 450 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە بەرز بكەنەوە.

رۆژی 18 ی مانگی رابردوو, ستافی بیانی كۆمپانیاكە, بە هۆكاری ئەمنی عێراقیان بەجێهێشت و رویان لە ئیمارات كرد.

531 جار خوێندراوەتەوە