لافاو هەرێمەكانی باشوور‌و خۆرهەڵاتی چینی گرتوەتەوە

KNN : Kurdish News Network
08:38 - 12/06/2019
جیهان
+
-

چین؛ بەهۆی لافاو‌و رۆچۆنی زەوییەوە 49 كەس گیانان لەدەستداوە
چین؛ بەهۆی لافاوەوە 300 هەزار كەس لە هەرێمەكانی باشوور‌و خۆرهەڵات خانوەكانیان چۆڵ كردوە


شەپۆلێكی باران‌و لافاو ناوچەكانی باشووری چینی گرتۆتەوە‌و بەهۆی رۆچونی زەوییەوە، رێگاوبانەكان گیراون‌و دەسەڵاتداران باری نائاساییان راگەیاندوە.


بەهۆی ئەو شەپۆلی بارانەی رۆژانی دووشەممەو سێشەممە باریوە، ئاستی ئاوی ئەو روبارەی بەناو شاری سانمینگ لە هەرێمی فوجانی خۆرهەڵات تێدەپەڕێت، سێ‌ مەتر‌و 56سانتیمەتر زیادی كردوە. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی دەسەڵاتدارانی چین، پلانێكی كتوپڕیان داناوە بە مەبەستی بەهاناوەچونی دانیشتوانی ئەو ناوچانەی لافاوەكە گرتونیەتییەوە و تائێستاش بەهۆی رۆچوونی زەوی و لافاوەوە، 49 كەس گیانیان لەدەستداوە و 14ی دیكە بێسەروشوێن بوون.

ئەمەش لە كاتێكدایە كە زیاتر لە حەوت هەزار خانوو داڕماون و 300 هەزار كەس لە دانیشتوانی ناوچەكان لە باشوری ئەو وڵاتە، ماڵەكانیان جێهێشتووە.

هەر بەهۆی لافاوەوە، جوتیارانی ئەو ناوچانە، زەرەرمەند بون‌و ئاو زەوییە كشتوكاڵییەكانیانی داپۆشیوە‌و حكومەتیش تائێستا قەبارەی زیانەكانی لافاوەكەی بە ملیارێك و 400 ملیۆن دۆلاری ئەمریكی خەمڵاندوە.

541 جار خوێندراوەتەوە