سزا نوێكانی ئەمریكا كۆمپانیایەكی ئێرانی لەعێراق و دوو كەسایەتی ئێرانی دەگرێتەوە
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا، سزای نوێی بەسەر كۆمپانیایەك و دوو كەسایەتیی ئێرانیدا سەپاند، ئەو سزانوێیانەش هاوكاتە لەگەڵ هەوڵە نێودەوڵەتییەكان, بەمەبەستی نێوەندیگریی لەنێوان واشنتۆن و تاران و رەواندنەوەی بارگرژییەكانی نێوانیان.
بەپێی چەند سەرچاوەیەك, وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا, سزای بە كۆمپانیایەكی ئێرانیدا سەپاندوە كە بارەگاكەی لە عێراقە، لەگەڵ دوو كەسایەتیی ئێرانیدا.
ئەو سزا نوێیانەی ئەمریكا بەسەر ئێراندا، هاوكاتە لەگەڵ هەوڵەكانی شینزۆ ئابی سەرۆك وەزیرانی ژاپۆن بە مەبەستی نێوەندگریی لەنێوان واشنتۆن و تاران و رەواندنەوەی بارگرژییەكانی نێوانیان بەهۆی توندكردنەوەی سزاكانی ئەمریكا بەسەر ئێران و ئەو جەنگە ئابوورییەی واشنتۆن بەرپای كردوە لەدژی دەسەڵاتدارانی تاران.
پێش ئەو سزا نوێیانە، سەرۆك كۆماری ئێران ڕایگەیاند: سزاكانی ئەمریكا بۆ سەر وڵاتەكەی، گەیشتوەتە بەرزترین ئاستو بێ منەتانەش وتی: چیتر گەمارۆ ئابورییەكانی واشنتۆن، كاریگەریی زیاتریان نابێت.
2832 جار خوێندراوەتەوە