هەولێر؛ لەسەر روداوێكی هاتوچۆ شۆفێرێك كوژرا

KNN : Kurdish News Network
09:04 - 12/06/2019
کوردستان
+
-

لەكاتی روداوێكی هاتوچۆدا, شەڕ و دەمەقاڵە لە نێوان دوو شۆفێردا دروست دەبێت و یەكێك لە شۆفێرەكان شۆفێری بەرامبەر بە پێنج گوللە دەكوژێت.

پەیامنێری KNN رایگەیاند: پاش ئەوەی لە چوار ڕیانی باز شاری هەولێر, روداوێكی هاتوچۆ لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلدا روویداوە و كە شایەتحاڵەكان بە رووداوێكی بچوك ناوی دەبەن, لە ئاكامدا شەڕ و دەمەقاڵێ‌ لە نێوان هەردوو شۆفێرەكەدا دروستبوە و یەكیك لە شۆفێرەكانیش دەمانچەی پێبوە و ڕاستەوخۆ تەقەی لەشۆفێری بەرامبەر كردوە و كوشتویەتی و دواتر هەڵهاتوە بۆ شوێنێكی نادیار.

 

وتیشی: بەپێی زانیارییەكا شۆفێرە كوژراوەكە ئاسەواری پێنج گوللە بەجەستەیەوە بوە و هەتا ئێستاش لایەنە ئەمنیەكان هیچ رونكردنەوە و زانیاریەكیان لەسەر ڕووداوەكە و كەسی بكوژ بڵاونەكردوەتەوە.

1031 جار خوێندراوەتەوە