بانكی رافیدەین پێشینە بەفەرمانبەرانی حكومەتی عێراق دەدات

KNN : Kurdish News Network
08:16 - 11/06/2019
ئابوری
+
-

بانكی ڕافیدەین بڕیاریدا لەڕێگەی ماستەر كارتەوە پێشینە بە فەرمانبەرانی سەر بە میلاكی حكومەتی عیراق بدات.

لە ڕاگەیەندراوێكدا بانكی ڕافیدەین، بڵاویكردەوە، بەشێوازێكی نوێ ‌و لەڕێگەی ماستەر كارتەوە بڕیاریداوە پێشینەی سێ ملیۆنی و پێنج ملیۆنی و دە ملیۆن دیناری بدەن بە فەرمانبەرانی سەر بەحكومەتی عێراق.

ئاماژە بەوەشكردوە، سەرەڕای بەكارهێنانی ماستەر كارت، لەڕێگەی پەنجەمۆرەوە پێشینەكە دەدرێتە فەرمانبەران و لەبەرامبەریشدا كەفیلێك وەردەگیرێت بۆ دەستەبەركردنی گێڕانەوەی پارەكە.

بانكی ڕافیدەین جەختیشی كردۆتەوە، تائێستا وەك قۆناغی یەكەم هەزار و 500 فەرمانبەر لەبڕیارەكە سوودمەندبوون و پێدانی پێشینەكەش بەردەوام دەبێت.

1166 جار خوێندراوەتەوە