مرۆڤ کاتێک دەگاتە تەمەنی هەرزەکاری، بەهۆی ئەوەی گۆڕانکاری لە هۆڕۆمۆنەکانیدا روودەدات، زیپکە لە دەموچاوی دروست دەبێت و بەمەش دەبێتە هۆی بێزاری بۆ کەسەکە.
بەڵام هەندێک کات مرۆڤ بە هەردوو رەگەزەوە دوای تەمەنی 30 ساڵ دووبارە دەموچاویان زیپکەی هەرزەکاری لەسەر دروست دەبێت و لەمەوە پێگەی روسیا ئەلیەوم لە پەڕەی تەندروستی خۆیدا ئەو هۆکارانەی بڵاوکردەوە کە دەبێتە هۆی توشبوون بەو حاڵەتە.
ئەگەر ئەو خواردننانەی دەیخۆیت چەور و شیرین بێت، ئەوا دەبێتە هۆی دروستبوونی زیپکەی هەرزەکاری لەدوای تەمەنی 30 ساڵ، لەلایەکی دیکەوە بۆماوەیی خێزانی و خواردنی خێراش دەبێتە هۆی توشبوونت بەو حاڵەتە.
پسپۆڕانی بواری پزیشكی دەڵێن، تیشکی خۆریش راستەوخۆ کاریگەری دەکاتە سەر پێست و دەبێتە هۆی سوربوونەوە و دەرکردنی زیپکەی هەرزەکاری لە دەموچاودا، سەرباری ئەوەی تێکچوونی هۆڕمۆنەکانی جەستە و کاریگەرییەکانی دەرەوە هۆکارێکی دیکەن بۆ توشبون بەو حاڵەتە.
پسپۆڕان رێنمایی دەدەن کە لەم حاڵەتەدا کرێم و زەیتی سروشتی بەکاربهێرنێت و پاش تەمەنی 30 ساڵ خواردنەوەی شیر کەمبکرێتەوە.
1818 جار خوێندراوەتەوە