تەندروستی جیهانی هۆشداری دەدات لەسەر ئەو نەخۆشیانەی لە رێگەی سێکسەوە دەگوازرێنەوە

KNN : Kurdish News Network
02:16 - 08/06/2019
تەندروستی
+
-

بەپێی راپۆرتێکی رێکخراوی تەندروستی جیهانی، لەهەموو جیهاندا رۆژانە زیاتر لەیەک ملیۆن کەس لە رێگەی سێکسەوە توشی چەند نەخۆشییەک دەبن.

پسپۆڕانی بواری پزیشكی رایدەگەیەنن، لە رێگەی سێکسیەوە، توشی چەندین نەخۆشی دەبن، بەربڵاوترینیان کۆئەندامی زاوزێی هەردوو رەگەزە، بەوپێیەی لە 25 کەسدا یەک کەس توشی دەبێت کە رۆژانە دەکاتە ملیۆنێک کەس.

 بەپێی ئاماری ساڵی 2016 کە کەسەکان تەمەنیان لەنێوان 15 بۆ 49 ساڵان بوەو دەرکەوتوە دا 376 ملیۆن کەس لەرێگەی سێکسەوە توشووی چەند نەخۆشییەکی وەک ( سيلان، دائمشعرات،كلاميديا، زەهری) بوون.

127ملیۆن کەس توشی کلامیدیا بوون کە جۆرە بەکتریایەکی زاینبەخش توشی کۆئەندامی زاوزێی دەبێت،87 ملیۆنیش توشی سیلان دەبێت کە ئەمیش جۆرە بەکتریای نیسری قاوەییە کە بەهەموو لەشدا بڵاودەبێتەوە، 6.3 ملیۆن کەسی دیکە زەهەری و 156 ملیۆن بە زەهەری و 156 ملیۆن دائمشعرات.

پسپۆڕێکی پزیشكی دەڵێت هەموو خزمەتگوزارییەکانی تەندروستی بۆ هەموو ئەو کەسانە لە هەر شوێنێکی جیهان بێت دابین دەکەین کە پێویستیان بە چارەسەری ئەم جۆرە نەخۆشیانە هەیە.

هۆشآداریش دەدات لەوەی پشتگوێخستنی ئەم حاڵەتە دەبێتە هۆی توشبوونی کەسەکە بەنەخۆشییەکانی کۆئەندامی دەمار و دڵ و سوڕی خوێن و دروستبوونی منداڵ لەدەرەوەی رەحم و ئەگەر توشبوون بە ئایدز.

9314 جار خوێندراوەتەوە