هۆشداری دەدرێت لە پیاکێشانی هەسارەیەکی گەورە بە زەویدا

KNN : Kurdish News Network
05:47 - 07/06/2019
زانستی
+
-

ئاژانسی ئاسمانی ئەوروپا هۆشداری دەدات  لە ئەگەری کێشانی هەسارەیەکی گەورە بە زەویدا، لەمانگی ئەیلولی ئەمساڵدا.

 

زانایان بواری زانستی رایدەگەیەنن، هەسارەکە ناوی 2006 QV89 یەو لە ئێستادا لە بۆشایی ئاسمانە و لە خێراییدا 44096 کیلۆمەتر دەبڕێت لە کاتژمێرێکدا و لەزەوی نزیک بۆتەوە.

 

زانایان پێشبینی دەکەن لەنێوان 7 هەزار هەلدا، یەک هەلی هەیە بۆ ئەوەی خۆی بەزەویدا بکێشێت، لەلایەکی دیکەشەوە دەڵێن ئەگەری هەیە لە 9 ئەیلوی ئەمساڵدا خۆی بەزەویدا بکێشێت.

 

بەگوێرەی زانیارییەکانی پێگەی روسیا ئەلیەوم، قەبارەی هەسارەی 2006 QV89 نیوەی قەبارەی ئەو نەیزەکەیە کە لە ساڵی 2013 لە روسیا کەوتە خوارەوەو بوە هۆی برینداربوونی 1500 کەس.

 

لەگەڵ ئەوەشدا قەبارەی هەسارەی 2006 QV89 لە نەیزەکی تونگوسکا گەورەترە کە لەساڵی 1908 خۆی بەزەویدا کێشاو رووبەرێكی زۆری لە شاری لەندەن گرتەوە.

9696 جار خوێندراوەتەوە