ئەلۆنسۆ بووە راهێنەری تیپی دووەمی ریاڵ سۆسیداد
چابی ئەلۆنسۆ دەستیكرد بە كاری راهێنەرایەتی و ئەركی راهێنانی تیپی دووەمی یانەی ریاڵ سۆسیداد وەردەگرێت.
یانەی ریاڵ سۆسیداد لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا بڵاویكردۆتەوە، لەگەڵ چابی ئەلۆنسۆ رێكەوتنیان كردووە بۆ ئەوەی ئەركی راهێنەرایەتی تیپی دووەمی یانەكە وەربگرێت.
بەپێی بەیاننامەكەی یانەی سۆسیداد، ئەلۆنسۆ ئیمزای لەسەر گرێبەستێكی یانەكە كردوە بۆ ماوەی دوو وەرزەو دوای ئەو وادەیەش توانای نوێكردنەوەی بۆ وەرزی سێیەم دەبێت.
چابی ئەلۆنسۆ سەرەتای یاریكردنی لە یانەیر یاڵ سۆسیداد بوو كە لە ساڵی 2000 تا 2004 یاریی بۆ ئەو یانەیە كرد، دواتر روویكردە یانەی لیڤەرپوڵو دوای 5 ساڵ یاریكردن لەو یانە ئینگلیزیە، گرێبەستی لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدرید ئیمزا كرد، پاشان لە ساڵی 2014 روویكردە یانەی بایرن میونخو لە ساڵی 2017 بە یەكجاری وازی لە تۆپی پێ هێنا.
لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیاش ئەلۆنسۆ مێژوویەكی زێڕینی هەیەو لە 2010 نازناوی مۆندیالو لە ساڵی 2008و 2012 نازناوی یۆرۆی لەگەڵدا بەدەستهێنا.
828 جار خوێندراوەتەوە