هاوڵاتیان بە كڕین‌و دابینكردنی پێداویستیەكان ئامادەكاری بۆ جەژن دەكەن

KNN : Kurdish News Network
06:59 - 31/05/2019
کوردستان

لەگەڵ نزیك بوونەوەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز، هاوڵاتیان ئامادەكاری دەكەن بۆ رۆژانی جەژن، لە ئێستاشدا بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما، بەشێكی زۆر لەو هاوڵاتیانە ‌و رۆژوانان، بازاڕكردنیان دەبەنە شەو، تا درەنگانێك بازاڕ جمەی دێت لە كڕیار بۆدابینكردنی پێداویستیەكانی جەژن.

ساڵانە لەگەڵ داوا ڕۆژەكانی مانگی رەمەزان نزیك بوونەوە لە جەژن بازاڕو مۆڵ‌و ماركێتەكان جمەیان دێت، چونكە بۆ بەرێكردنی جەژن زۆرێك لە هاوڵاتیان بۆ دابینكردنی پێداویستیە جیاوازەكانیان روو لە بازاڕ دەكەن. 

ئێرەناو بازاڕی سلێمانیە... لەگەڵ بەربانگ‌و تەواو بونی نوێژی تەراویحدا ئیتر پۆل پۆل كڕیارەكان روو لە دوكان‌و بازاڕ دەكەن بۆ دابینكردنی پێداویستیەكانی رۆژی جەژن. 

فرۆشیاران سەر باری نیگەرانیان لە دۆخی بازاڕ داوادەكەن نەریتی كردنەوە دوكان‌و بازاڕ لە وەرزی هاویندا ببێتە شەوان. 

بەشێك لە هاوڵاتیان لەگەڵ ئەوەی كاتی بازاڕكردنیان بۆ دابینكردنی پێداویستیەكانی جەژن‌و كڕینی پۆشاكی نوێ ئەو نەریتی بازاڕكردنەوە شەوانیان پێباشە، كە چەند شوێك لە هەفتەیەكدا شەوان دوكان‌و بازاڕەكان بە رووی هاوڵاتیاندا بكرێتەو بەبێ ئەوەی هیچ بۆنەو جەژنێك هەبێت. 

سەرباری خواستی زۆری هاولاتیانیش لەسەر كڕینی لە جەژندا، بەڵام لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەت دڵنیایی دەدەنە هاوڵاتیان بە چاودێری كردنی نرخ ‌و كوالێتی.

729 جار خوێندراوەتەوە