هەرێم؛ سبەینێ‌ تاقیكردنەوە ئەزمونیەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی دەستپێدەكات

01:14 - 25/05/2019
کوردستان

هەرێم؛ ڕۆژی دووشەممە تاقیكردنەوەی نیشتمانی پۆلی نۆی بنەڕەتی دەستپێدەكات

 

 سبەینێ‌ تاقیكردنەوە ئەزمونیەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی لەسەرتاسەری هەرێم دەستپێدەكات و ڕۆژی دووشەممەش تاقیكردنەوەی نیشتمانی پۆلی نۆی بنەڕەتی دەستپێدەكات.

 

لەو بارەیەوە یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە KNN ی ڕاگەیاند: سەرجەم ئامادەكارییەكان بۆ ئەو تاقیكردنەوانە تەواوبوە و جیاواز لەساڵانی ڕابردوو پرسیاری تاقیكردنەوەكان لەڕێگەی لیژنەوە دەگەیەندرێتە هۆڵی تاقیكردنەوەكان و هەر خوێندكارێكی پۆلی 12ی ئامادەیش غەش بكات ئەوا دوو ساڵ لەسەر یەك بێبەش دەكرێت لە تاقیكردنەوەكان.

527 جار خوێندراوەتەوە