گروپە چەكدارەكانی سەربەئێران موشەكیان لەنزیك بنكەكانی ئەمریكا جێگیركردوە
ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز نهێنی سەردانەكەی پۆمپیۆ بۆ عێراق ئاشكرادەكات و دەڵێت:بەهۆی جێگیركردنی موشەك لەلایەن گروپە چەكدارەكانی سەر بەئێرانەوە لەنزیك بنكە سەربازییەكانی ئەمریكاوە پۆمپیۆ سەردانی عێراقی كردوە.
ڕۆیتەرز لەزاری سەرچاوەیەكی ئەمنی عێراقەوە بڵاوی كردوەتەوە، ئەو گروپە چەكدارانەی سەربەئێران كە موشەكیان لەنزیك بنكە سەربازیەكانی ئەمریكا لەعێراق جێگركردبو تەنانەت فەرماندە سەربازیە باڵاكانیش دەسەڵاتیان بەسەریاندانیە چونكە ئێستا ئەو گروپانە بونەتە بەشێك لە دامەزراوەی ئەمنی عێراق.
سەرچاوەكە دەشڵێت: پۆمپیۆ لە سەردانەكەیدا داوای دڵنیایی و پاراستنی لەبەرپرسانی عێراق كردوە بەپێچەوانەوە پێیڕاگەیاندون ئەگەر ئەمریكا ڕوبەڕوی هەر هێرشێك بێتەوە ئەوكاتە بۆ فەرمانی بەغداد ناگەڕێنەوە و خۆیان وەڵامی توندیان بۆ ئەو گروپە چەكدارانە دەبێت.
شەوی هەشتی ئەم مانگە لەسەردانێكی پێشتر ڕانەگەیەنراودا مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا گەیشتە بەغدا.
3000 جار خوێندراوەتەوە