عەلی سیستانی پەیامێك ئاڕاستەی هەر سێ سەرۆكایەتییەكەی عێراق دەكات

KNN : Kurdish News Network
03:59 - 15/05/2019
عێراق
+
-

سیستانی: عێراق خۆی بەدور بگرێت لەململانێی نێوان تاران و واشنتۆن

مەرجەعی باڵای شیعەكان لە عێراق، لەپەیامێكدا داوا لە هەرسێ سەرۆكایەتیەكەی عێراق، دەكات، خۆیان بەدووربگرن لە گرژی و ناكۆكییەكانی نێوان ئەمریكا و ئێران.


عەبدولهادی حەكیم، پەرلەمانتاری پێشوی عێراق و كەسایەتی نزیك لە عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعە لە عێراق، سەبارەت بە ملمڵانێكانی ئێران و ئەمەریكا، پەیامی سیستانی، بە سەرۆك كۆمار و سەرۆك وەزیران و سەرۆكی پەرلەمان گەیاندوە، تێیدا داوای كردوە، عێراق دورخەنەوە لەو ململانێیانە.

لەپەیامەكەیدا، سیستانی، ئاماژە بەوەشكردوە،گەلی عێراق، بەهۆی جەنگەكانی رابردوەوە ماندوە و هۆشداریی داوە، كە نابێت توشی هیچ كێشەیەكی ئاسایش و ئەمنیی دیكە ببێتەوە، بۆ ئەو مەبەستەش دەبێت عێراق لە ململانێی ئەمەریكا و ئێران بەدور بگرن .

داواشی لێكردون لە بڕیارەكانیاندا خۆڕاگربن و نەكەونە ژێر باری ئەو حیزبانەی بەرژەوەندی خۆیان دەوێت.

ئەو پەیامەی مەرجەعی باڵای شیعەكان لە عێراقدا دوای زیادبوونی گرژییەكانی نێوان تاران و واشنتۆن دێت.

13735 جار خوێندراوەتەوە