وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایدەگەیەنێت: بەردەوام دەبن لە كڕینی غاز و كارەبا لە ئێران و هیچ جێگرەوەیەكیان نیە.
عاسم جیهاد, وتەبێژی نەوتی عێراق, لە لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی سپوتینكی ڕوسی, ئاماژەی بەوەكردوە, تا ئێستا ولاتەكەی نەیتوانیوە هیچ جێگرەوەیەك بۆ هاوردەكردنی غاز و كارەبای ئێران بدۆزێتەوە, هەر بۆیە بەردەوام دەبن لە كڕینی غاز و كارەبا لەو وڵاتە.
ئاشكراشیكردوە, هەوڵیانداوە چەند سەرچاوەیەكی دیكە بكەنە جێگرەوەی غاز و كارەبای ئەو وڵاتە, بەلام تا ئێستا ئەو هەوڵانەیان لەو بارەوە سەركەوتوو نەبوەز
لەبەرامبەریشدا, كۆماری ئیسلامی ئێران ئامادەیی خۆی دووپاتكردوەتەوە بۆ بەردەوامبونی ناردنی وزە بۆ عێراق.
637 جار خوێندراوەتەوە