زانایانی بواری زانستی ئاشکرای دەکەن، خواردنی ئاوی گوڵە بەیبوون دەبێتە هۆی دابەزینی رێژەی شەکر لە خوێندا.
زانایان
لە زانکۆی Aberystwythی بەریتانی بەهاوبەشی لەگەڵ زانایانی یابان،
توێژینەوەیەک ئەنجامدەدەن و تێیدا رێنمایی دەدەنە توشبوانی نەخۆشی شەکرە لە
جۆری دوەم کە رۆژانە ئاوی گوڵە بەیبوون بخۆنەوە چونکە رێژەی شەکر
دادەبەزنێت.
توێژەرانیش دەڵێن رۆژانە خواردنی دوو کوپ ئاوی گوڵە بەیبوون لە 25٪ رێژەی گلوکۆز لە خوێندا دادەبەزێنێت.
لای
خۆشیەوە ئەنجامی توێژینەوەکانی پێشوی ویلایهته یەکگرتوەکانی ئهمریكا
دەریخستبوو، گوڵە بەیبوون ماددیەکەی کیمیاوی تێدایە کە رێگری دەکات لە
زیادبوونی خانە شێرپەنجییەکان.
گوڵە بەیبوون، بەسودە بۆ نەمانی هەوکردنیو کەمبوونەوەی مەترسی توشبون بە نەخۆشییەکانی دڵ و گورچیلە و سوڕی خوێن و پەنکریاس
6664 جار خوێندراوەتەوە