ئەمریكا پێدانی ڤیزای بە هاوڵاتییانی عێراق بەشێوەیەكی كاتی هەڵپەسارد

KNN : Kurdish News Network
11:16 - 15/05/2019
عێراق
+
-

ئەمریكا بەشێك لە كارمەندانی وڵاتەكەی لە بەغداد و هەولێر دەكشێنێتەوە 
ئەمریكا داوا لە هاوڵاتییانی وڵاتەكەی دەكات بۆ كاری زۆر پێویست نەبێت سەردانی عێراق نەكەن  

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا بەشێك لە كارمەندانی باڵیۆزخانەكەی لە بەغدا و لە كونسوڵخانەی هەولێر دەكشێنێتەوە، پێدانی ڤیزاش بە هاوڵاتییانی عێراق بەشێوەیەكی كاتی رادەگرێت. 

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ئەمڕۆ چوار شەممە لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، داوایان لە كارمەندانی نا سەرەكی باڵیۆزخانە و كونسوڵخانەی وڵاتەكەی لە بەغداد و هەولێر كردووە عێراق بەجێبهێڵن. 

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ئاماژەی بەوەشكردووە، داوایان لە  هاوڵاتییانی ئەمریكی كردووە بۆ كاری زۆر پێویست نەبێت، سەردانی عێراق نەكەن، هاوكات پێدانی ڤیزای ئاسایی بە هاوڵاتیانی عێراق بەشێوەیەكی كاتی هەڵپەسێردراوە. 

ئە‌وەش لەدوای ئەوەدێت شەوی رابردوو وەزارەتی بەرگری ئەمریكا لە بەیاننامەیەكدا تەئكیدی لەسەر راگەیاندنی حاڵەتی ئەوپەڕی ئامادەباشی لەلایەن هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش بە سەرۆكایەتی ئەمریكا لە عێراق كردەوە، بەهۆی هەبوونی هەڕەشە و مەترسی ئەمنی لەلایەن ئەو گروپە چەكدارانەی كە ئەمریكا پێیوایە سەر بە ئێرانن.

714 جار خوێندراوەتەوە