مەخمور؛ داعش هەڕەشەی سوتانی گەنمی جوتیاران دەكات

KNN : Kurdish News Network
10:22 - 15/05/2019
عێراق
+
-

مەخمور؛ داعش داوای رێژەی 15% ی داهاتی جوتیاران دەكات

 چەكدارانی داعش لە سنوری پارێزگای نەینەوا داوای بەشێك لە داهاتی جوتیاران دەكەن و هەر جوتیارێكیش پابەند نەبێت بە داواكەیانەوە ئاگر لە دانەوێڵەكەی بەردەدەن.

 

پەیامنێری KNN رایگەیاند: ماوەی دوو هەفتەیە, لەگەڵ پێگەیشتنی گەنم و جۆو كاتی دروێنەكردنی, چەكدارانی داعش هەڵدەكوتنە سەر جوتیارانی مەخمورو چەند ناوچەیەكی دیكەی پارێزگای نەینەواو دوای بەشێك لە داهاتی دانەوێڵەكەی لێدەكەن.

 

وتیشی: چەكدارانی داعش رێژەی وەرگرتنی 15% ی داهاتی دانەوێڵەیان دیاریكردوەو لە حاڵەتی پێنەدانی ئەو رێژەیەدا ئاگر لە دانەوێڵەی جوتیاران بەر دەدەن.

 

پەیامنێری } لە زاری فەرماندەیەكی پێشمەرگەوە, رایگەیاند: تا ئێستا لە مەخمور و دەوروبەری هیچ ئۆپەراسیۆنێكی سەربازی هێزەكانی پێشمەرگە ئەنجامنەدراوەو بۆ هەر جوڵەیەكی پێشمەرگە لە سنورەكە, پێویستی بە رەزامەندی حكومەتی عێراق هەیە.

825 جار خوێندراوەتەوە