قایمقامیەتی هەولێر: داخستنیان بەهۆی فرۆشتنی دەرمانی قاچاخەوە بووە
لە هەڵمەتێكدا لە شاری هەولێر، 12 نۆرینگەو دەرمانخانەو كۆگای دەرمان دادەخرێن، قایمقامیەتی هەولێریش رایدەگەنێت: داخستنیان بەهۆی فرۆشتنی دەرمانی قاچاخەوە بووە.
لە هەڵمەتێكدا، لیژنەی بەدواداچونی دەرمان لە هەولێر، 12 نۆرینگەو دەرمانخانەو كۆگای دەرمانی لە شەقامی پزیشكانی هەولێر و مامزاواو قۆریتان داخست.
قایمقامیەتی هەولێر رایگەیاند: لە كاتی سەردانی تیمەكانیاندا، ئەو نۆرینگەو كۆگایانە، دەرمانی بێ مۆڵەت و قاچاخیان فرۆشتوەو دەستیان بەسەر بڕێكی زۆری دەرمانی لەو شێوەیەدا گرتووە.
ئاماژە بەوەشكراوە: بەهۆی فرۆشتنی دەرمانی قاچاخ سەرجەم ئەو شوێنانە داخراون و خاوەنەكانیشیان رووبەڕووی دادگا دەكرێنەوە.
863 جار خوێندراوەتەوە