پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ، له كۆمه‌ڵگای چڕه‌ی سه‌ر به قه‌زای شێخان، شه‌ڕه ته‌قه و ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی چه‌كداریی له‌نێوان دوو بنه‌ماڵه‌دا له‌ناو ماڵه‌كاندا ڕویدا و هێزێكی ئه‌منی هه‌وڵی كۆنترۆڵكردنی دۆخه‌كه ده‌ده‌ن.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی به دیجیتاڵ میدیای KNN گه‌یشتوه، كێشه‌ی موڵكایه‌تی نێوان ئه‌و دوو بنه‌ماڵه‌یه ده‌مێكه هه‌یه، ئه‌مڕۆ به‌شێوه‌یه‌كی كتوپڕ كێشه‌كه زیاتر په‌ره‌یسه‌ندووه و ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی چه‌كداری به‌خۆیه‌وه بینیوه.
ئه‌و ڕوداوه ترس و دڵه‌ڕاوكێی له‌نێوان دانیشتوانی كۆمه‌ڵگای چڕه دروستكردووه و داوا له هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌كه‌ن زوو كۆنترۆڵی دۆخه‌كه بكه‌ن.
هێشتا پشتڕاستنه‌كراوه‌ته‌وه كه له‌و ڕوبه‌ڕوبونه‌وانه‌دا زیانه‌كان چی بون، ئه‌گه‌رچی ئه‌و شایه‌تحاڵانه‌ی ڤیدیۆكانیان تۆماركردووه، زیانی گیانی به‌دواوه بووه.
ئه‌م هه‌واڵه به‌رده‌وام نوێده‌كرێته‌وه:
36508 جار خوێندراوەتەوە