وەزارەتی دارایی ڕۆژی چوارشەممە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەکرێت
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ڕۆژی چوارشەممە 15ی 7ی 2026، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیرانی فەرمانبەران و مووچەخۆران دەکرێت و پرۆسەکەش لە ڕۆژی شەممە 18ی 7ی 2026کۆتایی دێت
وەزارەتی دارایی ئاماژەی بەوەشکردووە، بەهۆی ئەوەی گەیشتنی تەمویلی مووچە کەوتە کۆتایی دەوامی فەرمییەوە، نەتوانرا پارەکە بەشێوەی کاش لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق وەربگیرێت. هەرچەندە سبەی سێشەممە بە بۆنەی یادی شۆڕشی 14ی تەمووزەوە پشووی فەرمییە، بەڵام تیمەکانی وەزارەتی دارایی ڕێکارەکانی وەرگرتنی پارە و گواستنەوەی بۆ بانکەکان و سەرجەم پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان دەستپێدەکەن
65 جار خوێندراوەتەوە