سلێمانی؛ بەشێك لە خاوەن پێداویستییەتایبەتەكان دژی ڕاگرتنی مووچەكانیان گرد بوونەوە

08:30 - 15/04/2019
کوردستان

سلێمانی؛ پشكنینی پزیشكی بەشێك لە خاوەن پێداویستییەتایبەتەكان تەواو بوە كەچی مووچەكانیان ڕاگیراوە

بەشێك لە خاوەن پێداویستیە تایبەتەكان لە شاری سلێمانی، گردبونەوەیەكی ناڕەزاییان رێكخست لە دژی بڕیارێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ ڕاگرتنی موچەی ئەو خاوەن پێداویستیە تایبەتانەی پشنینی پزیشكی بۆ ڕێژەی كەمئەندامیەكەیان كراوە، بەڵام مووچەكەیان بۆ خەرج ناكرێت.... 

 

ئەمە دیمەنی گردبوونەوەی ناڕەزایی بەشێك لە خاوەن پێداویستیە تایبەتەكانە لەبەردەم بانكی توی مەلیك لە سلێمانی. 

 

ناڕەزایەتی خاوەن پێداویستیە تایبەتەكان بەهۆی بڕیارێكی ئەنجومەنی وەزیرانەوەیە كە 3 ساڵاَ لەمەوبەر دەریكرد بۆ پێداچونەوە بە ڕێژەی كەمئەندامیەكانیاندا, بڕیارەكەی ئەنجومەنی وەزیران دەبوایە لەماوەی 90 رۆژی كاركردندا تەواو بكرایە، بەڵام لە كۆتایی ساڵی 2018 دا تەواو كرا, دواتر لیژنەیەك پێكهێنرا بۆ ئەو تانانەی بەپێی یاسا خاوەن پێداویستیە تایبەتەكان داویانە لە ڕێژەی كەمئەندامبوونەكەیان و دەبوایە لە هەردوو وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی و تەندروستی لە ماوەی 60 رۆژدا تانەكان یەكلابكەنەوە، بەڵام تا ئێستا تەواو نەكراوە.. 

 

ئێستا كێشەی كەمئەندامان ئەوەیە كە مافی خۆیانە دوای تانەكان و یەكلابونەوەی دۆسیەكانیان، دەبێت موچەكەیان بۆ خەرجبكرێت، بەڵام تا ئێستا بەنادیاری ماوەتەوە بە پێی زانیارییەكانی KNN، هەفتەی ڕابردوو ناو و دۆسیەی 2500 خاوەن پێداویستی تایبەت ئاڕاستەی وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی كراوە بەپێی یاسا مافی خۆیانە موچەكانیان بۆ خەرج بكرێت، بەڵام هێشوتایانەتەوە تا ئەو كاتەی تەواوی تانەكان تەواو دەكرێت..  

 

1500 خاوەن پێداویستی تایبەتیش كە فەرمانبەری حكومەتن بڕیار دراوە ڕیژەی كەمئەندامیەكەیان لە سەدا 70 وە بۆ بكرێ‌ بە لەسەدا 55 بەڵام تا ئێستا نەخراوەتە بواری جێبەجێكردنەوە, لە تەواوی هەرێمی كوردستانیشدا نزیكەی 10 هەزار خاوەن پێداویستی تایبەت دۆسیەكانیان بە هەڵپەسێردراوی ماوەتەوە.

319 جار خوێندراوەتەوە