جەیمس جێفری: نزیكەی 20 هەزار چەكداری داعش لە عێراق ‌و سوریا ماون

06:11 - 15/03/2019
جیهان

جەیمس جێفری: هیچ خشتەیەكی كاتی دیاری نەكراوە بۆ كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە سوریا

نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمریكا بۆ شەڕی دژی داعش لە عێراق ‌و سوریا رایدەگەیەنێت، نزیكەی 15 بۆ 20 هەزار چەكدار ‌و لایەنگری داعش لە عێراق و سوریا، ماون.

جەیمس جێفری، نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمریكا بۆ شەڕی دژی داعش لە عێراق‌و سوریا، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: پێشبینی دەكەن 15 بۆ 20 هەزار چەكدار‌و شوێنكەوتوی داعش لە سوریا و عێراق، بوونیان هەبێت كە زۆرینەیان شانەی نوستون.

ئاماژەی بەوەش كرد، هیچ خشتەیەكی كاتی دیاری نەكراوە بۆ كشانەوەی هێزەكانی ئەمەریكا لە سوریا.

جەیمس جێفری، داواشی لەو وڵاتانە كرد، كە هاوڵاتییەكانیان لە ریزەكانی داعش شەڕیان كردوە و ئێستا لەلایەن شەڕڤانانی هەسەدەوە گیراون، وەریانبگرنەوەو لە وڵاتەكانی خۆیان دادگاییان بكەن.
وتەكانی جیفری لە كاتێكدان، بە هەزاران چەكداری داعش لە سووریا، خۆیان رادەستی هێزەكانی سووریای دیموكرات، هەسەدە كردوە.

هاوكات، شەڕ و پێكدادانی نێوان هەسەدە و داعش لەناوچەی باغۆزی لە سنووری پارێزگای دێرزووری رۆژهەڵاتی سوریا بەردەوامە.

237 جار خوێندراوەتەوە