هاوشێوەی ناوچەكانی دیكەی كوردستان، بە ئەنجامدانی چەندین چالاكی جۆراوجۆر، رۆژی جلی كوردی لە قەزای پشدەر زیندوو راگیرا.
مامۆستایان و خوێندكارانیش بە پێویستی دەزانن نەك تەنها رۆژێك، بەڵكو بەردەوام هانی خوێندكاران و نەوەی داهاتوو بدرێت تا جلوبەرگی رەسەنی كوردی بپارێزن.
بە نیشاندانی خواردن و هونەر و كەلەپوری كوردی مامۆستایان و خوێندكارانی قەڵادزێ ساڵیادی رۆژی جلوبەرگی كوردی یان كردەووە.
لە پێشانگاكەدا جلوبەرگی كوردی و هونەر و ئەنتیك و خوردنە كوردەواریەكان لەلایەن خوێندكارانەوە خرانەڕوو بەشێك لە ئامادەبوانیش دەڵێن، بۆ هێشتنەوەی رەسەنیەتی كوردی پێویستە گرنگی زیاتر بەو جۆرە پێشانگایانە بدرێت.
سەرپەرشتیاری پیشانگاكەش دەڵێت: ئامانجیان لەوكارە زیندوو كردنەوەی كلتور و هونەری كوردی یە و دەیان هەوێت لەو رێگەیە هانی خوێندكاران بدەن بۆ ئەوەی جلوبەرگ و ڕەسانەیەتی كورد بپارێزن.
10ی مانگی ئازار ی هەموو ساڵێك بە رۆژی جلوبەرگی كوردی دیاری كراوەو لەناوچە جیاجیاكانی كوردستان بە پۆشینی جلوبەرگی كوردی و چالاكی جۆراو جۆر ئەو یادە دەكرێتەوە.
316 جار خوێندراوەتەوە