شەوی رابردوو چەكدارانی حەشدی شەعبی لە ناحیەی شەرگاتی سەر بە پارێزگای سەڵاحەدین هێرشێكی داعشیان تێكشكاند
بەڕێوەبەرایەتی حەشدی شەعبی لەسنوری پارێزگای سەڵاحەدین لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: شەوی رابردوو چەكدارانی داعش لە گوندی نەمل لە قەزای شەرەكات هێرشیان كردۆتە سەر هێزە ئەمنییەكانی ئەو سنورەو دوای شەڕێكی قورس، توانیویانە هێرشەكانی داعش تێكبشكێنن، ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، چەكدارانی داعش پشتێنەی بۆمبڕێژكراویان لەخۆیان بەستبوو.
هاوكات شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق ئەمڕۆ لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاند: هێزەكانی حەشدی شەعبی توانیویانە رووبەڕوی چەكدارانی داعش ببنەوە كە هەوڵیانداوە زیان بە هاوڵاتیانی مەدەنی بگەیەنن.
798 جار خوێندراوەتەوە