دانیشتن لەبەردەم شاشەی کۆمپیوتەر بۆ ماوەیەکی درێژ دەبێتە هۆی لەدەستدانی چاو.
بەپێی
ئەنجامی توێژینەوەکانی پێشوو، دانیشتن لەسەر کورسی و لەبەردەم شاشەی
کۆمپیوتەر بۆ ماوەی شەش کاتژمێر، مردنی پێشوەخت بەڕێژەی %19
زیاد دەكات.
بەڵام نوێترین توێژینەوە ئاشكرایدەکات، دانیشتن
لەبەردەم شاشەی کۆمپیوتەر، دەبێتە هۆی دروستبوونی زیپکەی چاو و وشکبوونەوەی
چاو لەگەڵ قەلەقی و ئازاری مل و پشت.
پەیمانگای تەندروستی
ئەڵمانی چەند ئامۆژگارییەک دەخاتەڕوو لەوانە، دەبێت کارمەند نێوان خۆی و
شاشەی کۆمپیتەرەکەی 45 بۆ 60 سانتیمەتر بێت و چاوەکانی بەردەوام بجوڵێت،
هەوای ژووریش پاکبێت، جار جارەش لە شوێنی خۆی هەڵبسێت و بۆماوەی چەند
خولەکێک بجوڵیت و کەمتریش مۆبایل بەکابهێنن.
زۆر دانیشتن
لەسەر کورسی، دەبێتە هۆی بەرزبونەوەی ڕێژەی چەوری سیانی و گلوكۆز و
ئەنسۆلین و فشاری خوێن بەرزدەكاتەوە، هەروەها وا لە مرۆڤ دەكات ڕێژەیەكی
زیاتر خواردن بخۆن، ئەمانەش پێكەوە هۆكارێكن بۆ توشبوون بە چەند نەخۆشییەکی
مەترسیدار، لەوانە، شێرپەنجە و نەخۆشییەكانی دڵ و خانەكانی خوێن هەروەها
شەكرە و كۆئەندامی جوڵە و نەخۆشی سییەكان و گورچیلە و كۆئەندامی هەرس،
لەگەڵ پاركنسۆن و زەهایمەر.
1064 جار خوێندراوەتەوە