ئەندامێكی دەستەی بەڕێوەبردن لە تەڤگەری ئازادی كوردستان, كە خۆی یەكێك بووە لەو كەسانەی كە ڕۆژی هەینی لەلایەن هێزەكانی ئاسایشەوە لە پاركی ئازادی دەستگیركراوە, دەڵێت: ژمارەی ئەو كەسانەی كە دەستگیركراون نزیكەی 70 كەسن و تا ئێستا منداڵێكی تەمەن سێ ساڵ و زیاتر لە 10 ژن لەو دەستگیركراوانە ئازاد نەكراون.
دەشڵێت: ئەو ڕەشبگیریەی پارتی و یەكێتی ئەنجامی دەدەن پرۆسەی ئازادی و ئازادی ڕادەربڕن لە هەرێم خستوەتە ژێر پرسیارەوە.
328 جار خوێندراوەتەوە