پێشمەرگەی سلێمانی و شێروانە یەكسانبوون

10:31 - 12/01/2019
وەرزش

یانەی پێشمەرگەی سلێمانی ئەم هەفتەیەش نەیتوانی سەركەوتن لە خولی نایابی كوردستاندا تۆماربكات و بەرامبەر شێروانە یەكسانبوو.

 

لە یارییەكانی هەفتەی 12ی خولی نایابی كوردستاندا، یانەی پێشمەرگەی سلێمانی لە نێو یاریگای ئاشتی میوانداری یانەی شێروانەی كرد.

 

لەو یارییەدا یاریزانانی هەردوو یانە بە ئاستێكی بەرزەوە دەركەوتن، لە كۆتایشدا یارییەكە بە یەكسانی و بە 3 گۆڵ بۆ هەرلایەك كۆتایی هات.

 

گۆڵەكانی پێشمەرگەی سلێمانی لەرێگەی كارزان مستەفا و رێكان رزگار و یاریزانی پیشەگەر حسامەوە تۆماركران، سێ‌ گۆڵەكەی یانەی شێروانەش لەرێگەی هێرشبەری بە توانا عەلی كاكە مینەوە تۆماركرا.

 

بەو ئەنجامەش یانەی شێروانە بە كۆكردنەوەی 18 خاڵ پلەی پێنجەمی ریزبەندی گرتووە، یانەی پێشمەرگەی سلێمانیش هەمان خاڵی هەیەو لە پلەی شەشەمدا دێت.

169 جار خوێندراوەتەوە