تۆماس مۆلەر بە راگرتن بۆ دوو یاریی سزادرا

10:13 - 12/01/2019
وەرزش

تۆماس مۆلەری یاریزانی یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی بۆ دوو یاریی راگیرا، بەوەش ناتوانێت لە قۆناغی 16ی چامپیۆنس لیگدا بەشداری بكات.


یەكێتیی تۆپی پێی ئەوروپا، سزاكەی سەر تۆماس مۆلەری یاریزانی بایرن میونخی راگەیاندو یاریزانەكەی دوو یاریی بە راگرتن سزادا، ئەویش دوای ئەوەی لە یاریی رابردووی یانەكە لە چامپیۆنس لیگ بەرامبەر ئەیاكس بە شێوەیەكی توند و مەترسیدار لە یاریزانێكی یانە هۆڵەندییەكەیدا.


یەكێتیەكە ئاماژەی بەوەكردووە، كارتە سورەكەی مۆلەر وەك خۆی ماوەتەوە لەگەڵ ئەوەشدا یارییەكی تر سزادراوەو راگیراوە.


بەو سزایەش، ئەو یاریزانە ناتوانێت لە یاریی رۆیشتن و گەرانەوەی قۆناغی 16ی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بەشداری بكات كە لەو قۆناغەدا بایرن میونخ رووبەرووی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی دەبێتەوە.

129 جار خوێندراوەتەوە