پۆمپیۆ: كشانەوە لەسوریا مانای ئەوە نیە واشنتۆن دەستبەرداری ناوچەكە دەبێت
لەگەشتەكەیدا بۆ چەند وڵاتێكی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا سەردانی هەریەك لەبەحرەین و ئیماراتی كردو داوای هەماهەنگیی و كاری پێكەوەیی لێكردن.
مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا پەیامی واشنتۆنی گەیاندە ئەو نۆ وڵاتەی سەردانی كردن لەرۆژهەڵاتی ناوەڕاست و داوای هاوكاری و هەماهەنگیی زیاتری كرد بۆ گوشارخستنەسەر ئێران. پۆمپیۆ داواشیكرد سەرەڕای كێشەو ناكۆكیی لەگەڵ قەتەر, بەڵام پێویستە سەرانی وڵاتانی كەنداو یەكێتی و یەكگرتوییان بپارێزن. لەدیداری لەگەڵ حەمەد بن عیسا ئال خەلفیە شای بەحرەینیش، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا دوایین پێشهاتەكانی ناوچەكەو گۆڕەپانی نێودەوڵەتیی تاوتوێكرد.
پۆمپیۆ لەو سەردانەیدا بۆ وڵاتانی كەنداو و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، دەیەوێت دڵنیایی بداتە هاوپەیمانەكانی ئەمریكاو ئەو پەیامەیان بداتێ كەدوای كشانەوەی سوپای ئەمریكا لەسوریا واشنتۆن دەستبەرداری ناوچەكە نابێت.
368 جار خوێندراوەتەوە