جەواد زەریف: هەرگیز ئێران نابێتە شوێنكەوتەی ئەمریكا

KNN : Kurdish News Network
04:58 - 11/01/2019
جیهان
+
-

وەزیری دەرەوی ئێران وەڵامی وتەكانی وەزیری دەرەوەی ئەمریكای دەداتەوە 

وەزیری دەرەوەی ئێران، وەڵامی وەزیری دەرەوەی ئەمریكای دەداتەوە، سەبارەت بەبەردەوامی گەمارۆە ئابورییەكانی‌و رایدەگەیەنێت، هەرگیز حكومەتی وڵاتەكەی نابێتە شوێنەكەوتەی ئەمریكا.

محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران، لەتویتێكدا ڕایگەیاند، هەرگیز وڵاتەكەی پلان و ستراتیژی خۆی ناگۆڕێت بۆ ئەوەی ئەمریكا لەخۆی رازی بكات.

راشیگەیاند، لەهەر شوێن و لەهەركاتێكدا ئەمریكا دەستێوەردانی هەبێت، ئەنجامەكەی پشێووی و سەركوتكاری و نەفرەت دەبێت.

وتیشی، هەركات ئێران بووە شوێنەكەوتەی ئەمریكا، ئە‌و ڕۆژە دۆزەخ دەبێتە سەهۆڵبەندان.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، باشتر وایە ئەمریكا بە لەدەستدانی ئێران ڕا بێت و لەگەڵ ئەو وڵاتانە دۆست بێت كە جیهانیان خستووەتە مەترسیەوە.

ئەوەش لە كاتێكدایە لە سەردانەكەی مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، دوێنێ لەقاهیرە ڕایگەیاند، گەمارۆكانی ئەمریكا لە دژی ئێران بە قورسترین گەمارۆكان دادەنرێت و بەردەوام دەبن، تا ئەو كاتەی، تاران وەك وڵاتێكی ئاسایی هەڵسووكەوت دەكات.

256 جار خوێندراوەتەوە