سیروانی نوێ گەیشتە چوارگۆشەی زێڕین

02:33 - 09/01/2019
وەرزش

قۆناغی كۆمەڵەكانی خولی پلەیەكی كوردستان كۆتایی هات و سیروانی نوێ‌ بە پلەی یەكەمی كۆمەڵەكەی گەیشتە قۆناغی چوارگۆشەی زێڕینی خولەكە، شێخانیش بۆ خولی پلەدوو دابەزی.

لە دوا یاریی قۆناغی كۆمەڵەكانی خولی پلەیەكی كوردستاندا، یانەی ئاشتی بەرگ سپی میوانداری سیروانی نوێی بەرگ شینی كرد.

 

سیروانی نوێ‌ پێش ئەو یارییە سەركەوتنی بۆ قۆناغی چوارگۆشەی زێرینی خولەكە مسۆگەر كردبو، ئاشتیش تەنها لە خولەكەدا مابوەوە بۆیە یارییەكە ململانێیەكی بەهێزی بەخۆوە نەبینی و تایمی یەكەم بەبێ‌ گۆڵ كۆتایی هات.

لە تایمی دووەمدا بە هەمان شێوە چەند جارێك یاریزانانی هەردوو یانە نزیكبون لە تۆماركردنی گۆڵ، بەڵام لەو تایمەشدا هیچ لایەك نەیتوانی گۆڵ تۆماربكات و یارییەكە بەبێ‌ گۆڵ كۆتایی هات.

بەو ئەنجامەش سیروانی نوێ‌ بە كۆكردنەوەی 14 خاڵ و بە پلەی یەكەمی كۆمەڵەكەی گەیشتە قۆناغی چوارگۆشەی زێرین، ئاشتیش ئەمساڵیش نەیتوانی ئامانجەكەی بپێكێت و لە خولەكەدا مایەوە.

لە یارییەكی تریشدا، یانەی شێخان دوای دۆراندنی بە یانەی هەڵەبجە بۆ خولی پلە دوو دابەزییەوە.

115 جار خوێندراوەتەوە