بەپێی ئەنجامی توێژینەوەیەكی پزیشكی، ماددەكانی پێكهاتەی بیبەری تون چەندین سودیان بۆ لەش هەیە و ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە كەمدەكەنەوە.
توێژینەوەیەك چەند پسپۆڕێكی كەنەدی ئەنجامیانداوە و بۆیان دەركەوتووە هەفتانە دووجار خواردنی بیبەری توون لەگەڵ ژەمەكانی ناخواردندا، دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجەی پرۆستات.
توێژەرەكان ئاماژە بەوە دەكەن، بیبەری تون دەبێتە هۆی دەردانی پرۆتینی ئەندرۆجین بەشێوەیەكی ڕێخراو كە یەكێكە لەو پرۆتینانەی لەلایەن پرۆستاتەوە دەدەدرێت و كاریگەری هەیە لەسەر ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجەی پرۆستات.
لەلایەكی دیكەوە توێژینەوەیەكی نێوان هەردوو زانكۆی كالیفۆرنیای ئەمریكی و كیۆی ژاپۆنی دەریخستووە كە ماددەی كاپسینی پێكهاتەی بیبەری تون، جگە لەوەی ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجەی پرۆستات كەمدەكاتەوە، كاریگەری لەسەر ریخۆڵەكان هەیە و لە ئەگەری توشبوون لە نەخۆشی شێرپەنجە دەیانپارێزێت.
1339 جار خوێندراوەتەوە