هەولێر؛ هونەرمەند ئەحمەد ئەربیلی باری تەندروستی ناجێگیرە

KNN : Kurdish News Network
05:02 - 28/12/2018
کوردستان
+
-

هەولێر؛ هونەرمەند ئەحمەد ئەربیلی باری تەندروستی ناجێگیرە 

 نزیكەی مانگێكە هونەرمەندی دێرین و دیاری شاری هەولێر, ناسراو بە محەمەد ئەربیلی, دۆخی تەندروستی ناجێگیرە و لە جێگادا كەوتووە، وەك رێز لێنانێك لە هونەرەكەیی و ئەو خزمەتەی كە لەماوەی تەمەنیدا بەهونەری كوردی كردوە، كەناڵی KNN لە ماڵی خۆی ئەو هونەرمەندە بەسەر دەكاتەوە.

حاجی كافیە كە خێزانی هونەرمەند محەمەد ئەربیلیە، باسی رەوشی تەندروستی بۆ KNN باس ده‌كات.

سەردەمانێك بوو محمد ئەربیلی، دەیووت ( لەپاش مەرگم چ فایدەیە بێیە سەرقەبرم)، لە ئێستادا دۆخی تەندروستی ئەو هونەرمەند ئەوە دەخوازێ بە لایەنی پەیوەندارەكان بلێ لەپاش مەرگم چ فایدەیە بێنە سەرقەبرم.

 نزیكەی مانگێكە هونەرمەند دۆخی تەندروستی ناجێگیرە و لە جێگادا كەوتووە، حاجی كافیە، كە خێزانی هونەرمەند محمد ئەربیلیە، باسی رەوشی تەندروستی بۆ { دەكات. 

لەكاتی چونمان بۆمالی هونەرمەند ئەحمەد ئەربیلی لەناو ئازاری نەخۆشیەكەی بەدەنگێكی كزەوە خۆشحالی خۆی دەربری بەو سەردانەی تیمی كەی ئێن ئێن ,هەربەدەنگە نزمەكەی دەویت كەتەندروستی ئەو باش نیە. 

هونەرمەند محمد ئەربیلی بۆ یەكەم جار لە ساڵی 1944 سرودی بۆ جەژنی نەورۆز وتووە، بەهەریەك لە زمانەكانی كوردی عەرەبی توركی گۆرانی وتووە، و زیاتر لە 80 ئاواز و گۆرانی هەیە، (یەڵا شۆفێر) یەكێكە لە گۆرانیە ناسراوەكانی هونەرمەند. 

هونەرمەند موحەمەد ئەحمەد ئەربیلی ناسراوە بەئەحمەد ئەربیلی لەدایك بوی سالی 1933ە خێزاندارە و خاوەنی 3 كورو 6 كچە لەئێستاشدا تەنیا خۆی و خێزانەكەی لەشاری زێرینی دەوروبەری هەولێر ژیان بەسەردەبەن.

2855 جار خوێندراوەتەوە