ئەپڵ ناوی ئەو ئەپ و یارییە ئەلیکترۆنیانە رادەگەیەنێت کە لەمساڵدا زۆرترین بەکارهێنەری هەبووە

KNN : Kurdish News Network
12:51 - 04/12/2018
زانستی
+
-

کۆمپانیای ئەپڵ بەپلە لیستی ناوی ئەو ئەپ و یارییە ئەلیکترۆنیانە رادەگەیەنێت کە لە 2018 دا، لە مۆبایلی ئایفۆن و ئایپاد زۆرترین بەکارهێنەری هەبووە.

 

پێگەی ماشبل لەپەڕەی تەکنەلۆجیای خۆی لیستی ناوەکانی بڵاوکردۆتەوەو تێیدا هاتوە تۆڕی کۆمەڵایەتی یوتوب بە پلەی یەکەم دێت، لەکاتێکدا ساڵی 2017 لە پلەی سێیەمدا بووە، هەروەها ئینستاگرام بەپلەی دووەم و سناپ چات بە پلەی سێیەم دێت.

 

بەپێی ئەنجامی راپرسییەکە، تۆڕی کۆمەڵایەتی یوتوب گەورەترین رکابەرە لە ئاست تۆڕەکانی دیکەو و زۆرترین بەکارهێنەری هەیە.

 

ئەپی تیک توک چینی بە پلەی بیستەم دێت، هاوکات ئەپی گۆگڵ وەک کرۆم و فوتوز سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستێهێناوە لە 2018 دا.

 

یاری ئەلیکترۆنی فورت نایت لە لیستی یارییەکاندا زۆرترین بەکارهێنەری هەیە، بەڵام لە ئێستادا یاری پەبجی بۆتە رکابەر و خاوەن نەتەوەییەکی گەورە لە جیهانی عەرەبیدا کە رێژەیەکی زۆر لە بەکارهێنەری هەیە .

 

ئەمە ئەنجامی راپرسییەکەی کۆمپانیای ئەپڵە بەپێی پلەکان کە لەساڵی 2018 دا  زۆرترین بەکارهێنەری هەبووە:-

یوتوب
ئینستاگرام
سناب چات
فەیسبوک مەسنجەر
فەیسبوک
بتموجی
نیتفلیسک
نەخشەی گۆگڵ
جیمەیڵ
سبوتیفای

674 جار خوێندراوەتەوە