سەرۆکی هاوپەیمانی کوردستان، سەردانی کەناڵی KNNی کرد و لەگەڵ رێکخەری ژووری رۆژنامەوانی و بەڕێوەبەری گشتی دامەزراوەی
میدیایی گۆڕان و ئەنجومەنی بەڕێوەبەردنی دامەزراوەکە کۆبوەوە و دواتر ناوەندی هەواڵ
و رۆژنامەنوسانی کەناڵەکەی بەسەرکردەوە.
لە سەردانەکەیدا قوباد تاڵەبانی سەرۆکی
هاوپەیمانی کوردستان رایگەیاند؛ کەناڵی (KNN) و میدیای گۆڕان هەمیشە کاریگەر
بوە و کاری لەسەر هۆشیاری سیاسی و بەرچاوڕونی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان کردوە.
داوای کرد کەناڵی (KNN) پاڵپشتی هاوپەیمانی کوردستان بێت بۆ
پشتگیری لە سەرکەوتنی هاوپەیمانێتییەکە لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراقدا.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد کە هاوپەیمانی
کوردستان بۆ یەکڕیزی و وەرگرتنەوەی مافی کورد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق گرنگە
و پێویستە هەموان کار بکەن بۆ سەرخستنی.
1973 جار خوێندراوەتەوە