رق جۆرێكه له هه‌ست (شعور)، نه‌ك ( أحساس)، ئێمه له
زمانی كوردیدا هه‌ردوو زاراوه‌ی (أحساس) و (شعور)ی عه‌ره‌بیمان به (هه‌ست) وه‌رگێراوه،
به‌ڵام له رووی ده‌رونزانیه‌وه جیاوازی له نێوان (حس) و (شعور)دا هه‌یه، (حس)
ده‌ره‌كی و ئه‌قڵیه‌و (شعور) ناوه‌كی وعاتیفی، رقی نا ئه‌قڵانی جۆرێكه له شعور،
له رێگای به نه‌رێنی وروژاندنی عاتیفه‌و كارلێكه ده‌رونیه‌كان دروست ده‌بێ و به
پێچه‌وانه‌ی خۆشه‌ویستیه‌وه له حه‌زی وێران كردن ودڵته‌نگیه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت،
خۆشه‌ویستیش له حه‌زی ژیان و ئاسوده‌ییه‌وه كه په‌یوه‌ندی به پاكی روح و په‌روه‌ده‌و
فێركردن و پێگه‌یاندنی ته‌ندروسته‌وه هه‌یه.
پزیشك و ده‌رونزانی نه‌مساوی (سیگمۆند فرۆید) له تیۆری
شیكردنه‌وه‌ی ده‌رونیدا ده‌ڵێت (رق بریتیه له ئاره‌زووی وێران كردنی سه‌رچاوه‌ی
دڵته‌نگی و نه‌هامه‌تیه‌كان) واته رق له دڵته‌نگیه‌وه دروست ده‌بێت، دڵته‌نگیش
چه‌مكێكی مه‌جازیه و دڵ هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به رق و خۆشه‌ویستیه‌وه نیه، به‌ڵكو
راڤه‌و شرۆڤه‌ی داتاكان له مێشك ده‌كرێت و بڕیاری كۆتاییان له‌سه‌ر ده‌درێت ئه‌گه‌ر
ئه‌نجامه‌كه‌ی خۆشه‌ویستی بێت یان رق، چونكه به پێی ده‌رئه‌نجامی تویژینه‌وه
زانستیه نوێیه‌كان، عاتیفه‌ش هه‌ر له مێشكدایه نه‌ك له دڵ، له مێشكدا دوو
ناوه‌ندی جیاواز هه‌یه و هه‌میشه له ململانێدان، بریتیتن له ناوه‌ندی عاتیفه و
ناوه‌ندی عه‌قڵ، رقیش دوو جۆری هه‌یه یه‌كێیكان له ئه‌قڵ وتێگه‌یشتن، ئه‌ویتریان
له عاتیفه‌و ختۆكه‌دانی سۆزه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت.
رقی ئه‌قڵانی و رقی نائه‌قڵانی !، رقی پیرۆز و رقی وێرا‌نی،
رقێك له خراپه‌و خوارو خێچیه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگایه و رقێك بۆ دووبه‌ره‌كی و تێكدانی
یه‌كریزی خه‌ڵكه، رقێك له سته‌م و ناهه‌قی و نا عه‌داله‌تیه و رقێك بۆ
دروستكردنی دوژمنی وه‌همی و سه‌رلێشێواندنی جه‌ماوه‌ره، رقێك سه‌رچاوه‌كه‌ی له هۆشیاریه‌و
رقێك سه‌رچاوه‌كه‌ی له نه‌زانی، رقێك به میتۆد‌و پلانی په‌روه‌رده‌یی ته‌ندروست و
رقێك بۆ فیتنه‌و به پیلانی شه‌رانگێزی دروست ده‌كرێت، ته‌نیا مرۆڤه ژیره‌كان ده‌زانن
بۆچی و رقیان له چی ده‌بێته‌وه؟! یان بۆچی و چی‌یان خۆش ده‌وێت! بۆیه به درێژایی
مێژوو هه‌موو ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی له‌سه‌ر ملهوڕی و خوێن و به‌رهه‌می ره‌نجی هه‌ژاران
ژیاون، حه‌زیان نه‌كردووه مرۆڤه‌كان ژیر‌و هۆشیار بن، هه‌میشه جه‌ماوه‌ریان به
بابه‌تگه‌لێكه‌وه سه‌رقاڵ كردووه دوور له مه‌عریفه‌و ئه‌قڵ و فه‌لسه‌فه، دوور
له مه‌سه‌له بنچینه‌ییه‌كانی ژیان، به نارۆشنی هێشتنه‌وه‌ی جه‌وهه‌ری نه‌ته‌وه‌و
ئاین ومه‌زهه‌ب و شۆڕش و خیانه‌ت و دادپه‌روه‌ری و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و...هتد و گۆڕینیان
بۆ كاڵا‌و شمه‌كی به‌كاربردن و رواڵه‌تی و به‌كارهێنانیان له كاتی پێویستدا، هه‌تا
به ئاسانی بتوانن ئه‌قڵ و سۆزداری خه‌ڵك كۆنترۆڵبكه‌ن و چۆنیان بوێت ئاراسته‌یان
بكه‌ن.
فه‌یله‌سوفی یۆنانی (ئه‌فلاتون)نزیكه‌ی (2400)ساڵ له‌مه‌وبه‌ر
وه‌كو بیرمه‌ندو هزرڤانێكی ناو فه‌لسه‌فه‌ی ئایدیالیزم، بیری له سه‌رچاوه‌كانی ره‌فتار
و پێكهاته‌ی كه‌سایه‌تی و رۆڵی عه‌قڵ و عاتیفه‌و دانایی و رق و توڕیی كردوه‌ته‌وه
له به‌رێوه‌بردن و چاره‌نوسی كۆمه‌ڵگاكاندا.
ئه‌فلاتون دڵی به ناوه‌ندی سۆز داناوه، كه پێچه‌وانه‌ی
ئه‌نجامی تویژینه‌وه زانستیه‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌یه، سۆزیشی به فاكته‌رو پاڵنه‌ری
ئازایه‌تی، له كاتێكدا ئازایه‌تی بێ هۆشیاری بریتیه له خه‌واندنی موگناتیسی
وزه‌لیلكردن.
بۆیه هه‌ر له كۆنه‌وه هه‌موو سیسته‌مه سیاسییه نه‌ریتیه‌كان
و ئه‌و ده‌سه‌ڵات وسه‌ركردانه‌ی دیكتاتۆریانه بیریان كردوه‌ته‌وه‌و خه‌می گه‌وره‌یان
مانه‌وه‌ی خۆیان بووه، كاریان له‌سه‌ر به‌هێزكردنی عاتیفه‌و هه‌ڵچونه ده‌رونیه‌كانی
كۆمه‌ڵگا كردووه، نه‌ك فروانكردنی ئه‌قڵ و تێگه‌یشتنی قوڵ و ناوه‌رۆكی مه‌سه‌له‌كان،
هه‌روه‌كو ده‌بینین له كاتی په‌لامارو جه‌نگه‌كاندا جۆره مۆسیقا‌و سرود و ئاوازێكی
تایبه‌ت لێدراوه بۆ جوڵاندنی سۆزی هێرشبه‌ران و هێنانه جۆش و خرۆشی جه‌نگاوه‌ران،
دوواتریش ده‌ستكه‌وته‌كان بۆ بازرگانانی جه‌نگ بووه‌و بۆ جه‌نگاوه‌رانیش مه‌ینه‌تی.
به پێچه‌وانه‌وه هه‌موو زانا‌و فه‌یله‌سوف و بیرمه‌نده
واقعیه‌كان كاریان له‌سه‌ر ناسینی خراپه‌و به‌هێزكردنی به‌های دووركه‌وتنه‌وه له‌و
ره‌فتارانه‌ی زیان به ژیانی مرۆڤه‌كان ده‌گه‌یه‌نن، واته چاندنی ئه‌و رقه‌ی كه
له ئه‌قڵه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت، وه‌ك به‌شێك له خۆشه‌ویستی و پاكی روح و باڵایی
مرۆڤ ، بۆ نمونه رقبوونه‌وه له درۆ و دزی و خیانه‌ت و گه‌نده‌ڵی و پێشێلكردنی یاسا
و ئازاردانی ده‌رونی و جه‌سته‌یی ئه‌وانیتر و ...هتد)، بۆ ناسینی خراپه‌ش پێناسه‌ی
وردی هه‌موو ئه‌م چه‌مكانه‌یان كردووه‌و روونیان كردوه‌ته‌وه .
فه‌یله‌سوفی فه‌ره‌نسی (رێنیه دیكارت) كه به باوكی فه‌لسه‌فه‌ی
نوێ و كه‌سایه‌تی دیاری ئه‌قڵانیه‌ت داده‌نرێت، له باره‌ی رقه‌وه ده‌ڵێت (رق بریتیه
له ده‌رككردنی خه‌راپه‌یه‌ك له كۆمه‌ڵگا و بوونی مه‌یلێكی به‌هێز بۆ دووركه‌وتنه‌وه
لێی)، واته رق ناسینی دیارده‌و ره‌فتاره خراپه‌كانه، بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤ لێیان
دوور بكه‌وێته‌وه نه‌ك ناوزراندن و سه‌پاندنی سیفاتی خراپ به‌سه‌ر مرۆڤه‌كاندا بێ
ئه‌وه‌ی پێناسه‌ی سیفه‌ته خراپه‌كه بكرێت..
كه‌ناڵه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی رقی نا ئه‌قڵانی له كۆمه‌ڵگادا
زۆرن، هه‌ر له منداڵی و له‌گه‌ل پرۆسه‌ی پێگه‌یاندنی كۆمه‌لایه‌تیدا ده‌ست پێ ده‌كه‌ن،
وه‌كو ناته‌بایی و ده‌مه‌قاڵه‌كانی ژن ومێرد، دابین نه‌كردنی پێویستیه‌كان وتێرنه‌كردنی
حه‌زو ئاره‌زوه‌كانی منداڵ، جیاوازی ره‌گه‌زیی ناو خێزان، توندوتیژی سیسته‌می خوێندن
و په‌یوه‌ندی نا زانستیانه‌ی قوتابی و مامۆستا، زمانی نا سه‌رده‌میانه‌ی پیاوانی
ئاینی و خانه‌كانی خوا په‌رستی، په‌یامی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن ودژایه‌تی، ئۆرگانه‌كانی
حیزبه نا دێموكراتیه‌كان و به‌دوژمنكردنی ئه‌وانیتر و....هتد.
بۆ گۆڕینی رق به خۆشه‌ویستی و بونیادنانی كه‌سایه‌تی
هاوسه‌نگ وته‌ندروست، پێویستی به به‌رنامه‌ریژی و رێكخستنی كۆی ئه‌و كه‌ناڵانه و
یه‌كخستنی په‌یامه‌كانیان هه‌یه، بۆیه ده‌سه‌ڵات و سیسته‌می سیاسی و دیدگا‌و جیهانبینی
سه‌ركرده‌كان زۆر گرنگ و ده‌روازه‌ی یه‌كه‌من بۆ رێگری له دروستبوونی رقی نا ئه‌قڵانی و چاندنی خۆشه‌ویستی له ناو كۆمه‌ڵگادا ،به پێچه‌وانه‌وه له به‌رهه‌مهێنانی رق و كوشتنی خۆشه‌ویستیشدا
هه‌ر سیسته‌می سیاسی و سه‌ركرده‌كان به‌رپرسی یه‌كه‌من..
ده‌سه‌ڵات هه‌موو كه‌ناڵه‌كانی له به‌رده‌سته، ده‌توانێت
سه‌رچاوه‌كانی رقی نا ئه‌قڵانی وشك بكات و
رقی ئه‌قڵانی له دیارده دزێوه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگا په‌ره پێبدات ،ئه‌ركی سیسته‌می
سیاسه فه‌لسه‌فه‌ی په‌روه‌رده‌یی كۆمه‌ڵگا دارێژێت و دوواتر ئاراسته‌ی بكات ،میكانیزمی
گونجاو بۆ جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌كانی هه‌ڵبژێرێت..
بۆ ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆی، له به‌رهه‌مهێنانی رقدا میكانیزمی
سه‌ره‌كی ناعه‌داله‌تیه، نه‌بونی پێوه‌ر و بێ نرخكردنی توانا و به‌هره كه‌سیه‌كانه،
كارنه‌كردنه به پره‌نسیپی پاداشت و سزا، وه‌كو یه‌ك سه‌یرنه‌كردنی پێكهاته‌كانه
له سه‌ر بنه‌مای ره‌گه‌ز، ره‌نگ و نه‌ژاد، نه‌ته‌وه، ئاین و مه‌زهه‌ب، بیروباوه‌ری
سیاسی و ناوچه و خێڵ و بنه‌ماڵه ،نه‌ك ئه‌زمون و شاره‌زایی و لێهاتویی .
ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له كۆمه‌ڵگای دوواكه‌وتودا زۆر به
ئاسانی ده‌توانێت داموده‌زگاكانی به‌رهه‌مهێنانی رقی نا ئه‌قڵانی به گه‌ڕ بخات، نزمی ئاستی هۆشیاری كۆمه‌ڵگا بقۆزێته‌وه
و یاری به سۆز‌و عاتیفه‌ی جه‌ماوه‌ر بكات، چونكه له كۆمه‌ڵگای دوواكه‌وتودا نه‌ك هه‌ر خه‌ڵكی ئاسایی به‌ڵكو به‌شێك له
بژارده‌و رۆشنبیره‌كانیشی له‌سه‌ر بنه‌مای سۆز‌و لایه‌نگیری بریار ده‌ده‌ن، نه‌ك ئه‌قڵ
و تێگه‌یشتنی قوڵ له پرسه‌كان.
له رووی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه به‌رهه‌مهێنانی رقی نا ئه‌قڵانی
و جیهانبینی سه‌ركرده‌و فه‌لسه‌فه‌ی كه‌ناڵه‌كانیشی په‌یوه‌ندیان به قۆناغه‌كانی
گه‌شه‌كردن و گۆڕانی كۆمه‌ڵگاوه هه‌یه، هه‌ڵگرتنی رق و گه‌ران به دووای تۆڵه
كردنه‌وه‌دا له كۆمه‌ڵگای كۆچه‌ری و بنه‌ماڵه‌یی و خێڵه‌كیدا باوه، كۆمه‌ڵناسی عێراقی
(عه‌لی وه‌ردی) به پاشماوه‌ی ره‌فتاری سه‌رده‌می جاهیلیه‌تی عه‌ره‌بی داده‌نێت، خێڵه
ئه‌عرابه كۆچه‌ره‌كان له‌وباوه‌ڕه‌بوون (تۆڵه‌ی باوك، دووای چل ساڵ په‌له‌كردنی پێوه‌دیاره)،
مرۆڤی خێڵه‌كی ره‌سه‌ن ده‌بێ زیاتر ئه‌و رقه هه‌ڵگرێت، به لای خێڵه‌كیه‌وه تۆڵه
دڵۆپه خوێنێكه نه بۆگه‌ن ده‌بێ و نه تێكده‌چێت، به‌ڵام له كۆمه‌ڵگای ئه‌قڵگه‌رای
وه‌كو شارنشینی و مه‌ده‌نیدا به پێچه‌وانه‌وه، كرانه‌وه‌و لێبورده‌یی و سۆز‌و خۆشه‌ویستی
نه‌ك هه‌ر به‌رامبه‌ر به‌یه‌كتری له نێوان مرۆڤه‌كاندا دروست ده‌بێت به‌ڵكو به‌رامبه‌ر
ژینگه‌و ئاژه‌ڵان و په‌له‌وه‌رو توخم و ره‌گه‌زه‌كانی دیكه‌ش به‌هێز ده‌بێت.
كۆمه‌ڵگای كوردی له باشوری كوردستان هیشتا له رووی به‌رهه‌مهێنانی
رقی نائه‌قڵانی ومرۆڤی كینه له سك وگه‌ڕان به دووای ده‌رفه‌تێكدا بۆ تۆڵه وداخڕشتن
ودژایه‌تی یه‌كتر كردنه‌وه قۆناغی كۆچه‌ری و خێڵه‌كی تێنپه‌راندووه، به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سی و ده‌مارگیری بنه‌ماڵه‌یی و حیزبایه‌تی رێگای
له ته‌واوكردنی پرۆسه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی و دروستبوونی ئه‌قلی شارنشینی و مه‌ده‌نیدا
گرتووه، هه‌ر بۆ نمونه له ماوه‌ی (29) ساڵی رابردوودا كه‌مترین تویژینه‌وه‌و
نوسین و گفتوگۆ‌و لێدوانمان هه‌یه له‌سه‌ر جوانی و به‌خته‌وه‌ری و ئازادی و گوڵ و
خۆشه‌ویستی وئارامی روح و هێمنی گفتوگۆ و رێز له یه‌ك گرتن وپرۆژه‌ی بونیادنانه‌وه‌ی
كه‌سایه‌تی و به‌هێزكردنی بنه‌ما ئاكاریه‌كان له ره‌فتاری تاك و به‌رزكردنه‌وه‌ی
ئاستی زانستی و هۆشیاری كۆمه‌ڵگا ، له‌سه‌ر ئاستی باڵا كه‌مترین قسه‌مان هه‌یه له
سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و دادپه‌روه‌ری و یاسا و سیسته‌می به‌رێوه‌بردنی ده‌ستوری
و مه‌ده‌نی، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه هه‌زاران لاپه‌ڕه‌ی نوسینی جۆراوجۆر‌و بیره‌وه‌ری
و لێدوانی سه‌یرو ده‌مه‌قاڵه‌و مشتومڕی توندمان هه‌یه له‌سه‌ر چه‌ك و شمشێرو
كوشتن و ته‌خوین كردن و هه‌ڵبه‌ستنی درۆ‌و ده‌له‌سه‌وهۆنینه‌وه‌ی چیرۆكی تاوانكاری
تراژیدی بۆ ناشیرینكردنی ئه‌ویتر..
مه‌ترسیه‌كانی ئه‌م دیارده‌یه زۆر گه‌وره‌ن، شیرازه‌ی رێكخستنی
كۆمه‌لگا تیكده‌دات، متمانه له نێوان تاكه‌كان و گروپه‌كان و پێكهاته‌كانی كۆمه‌ڵگادا
ده‌كوژێت، دیدگا‌و تێڕوانینی نه‌رێنی به‌رامبه‌ر نه‌ته‌وه‌و دلسۆزی و گیانی خۆبه‌خشی
و قورباندان دروست ده‌بێت، به‌ها و ئاكاره جوانه‌كانی كۆمه‌ڵگا كاڵ ده‌بنه‌وه‌و
به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سی جێگایان ده‌گرێته‌وه .
582 جار خوێندراوەتەوە