بونیادنانی كلتوری هاوبه‌ش له نێوان پێكهاته جیاوازه‌كانی
هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌ك پێویستی به به‌رنامه‌و نه‌خشه‌ی تایبه‌ت هه‌یه، ئه‌ركی بیرمه‌ندو
سه‌ركرده‌و رۆشنبیران و دلسۆزانی كۆمه‌ڵگایه چۆن كلتورێكی هاوبه‌شی نیشتمانی
دروست ده‌كه‌ن، چۆن رق و ململانێ و دوژمنایه‌تی نێوان نه‌ته‌وه‌و ئاین و مه‌زهه‌به
جیاوازه‌كان ده‌گۆڕن به لێبورده‌یی و برایه‌تی و خۆشه‌ویستی و رێز‌و یه‌كتر قبوڵكردن
و پێكه‌وه ژیانی ئاشتیانه، چۆن نیشتمانه‌كه‌یان پێشده‌خه‌ن و ژیانێكی شایسته بۆ
كۆمه‌ڵگاكه‌یان دابین ده‌كه‌ن به هه‌موو جیاوازیه‌كانیانه‌وه.
كه‌ركوك یه‌كه‌م شار نیه فره كلتوری تێدا بێت، ئه‌گه‌ر
جیاوازی كلتوری له‌سه‌ر بنه‌مای جیاوازی زمان له‌به‌رچاو بگرین، ئێستا لە جیهاندا
مەزەندە دەكرێت نزیكەی (3000)زمانی جیاواز هەبێت، واتە نزیكەی (3000)كۆمەڵەو گروپی
مرۆیی جیاواز هەیە قسەی پێ دەكەن، كە زمانی جیاواز هەبوو، ئیتر شێوازی بیركردنەوەو
ده‌ربڕینیش جیاواز دەبێت ، بیركردنەوەی جیاوازیش
هه‌بوو ،خوو رەوشت و داب ونەریت و مەزهەب وئاین وبیروباوەڕو هونه‌رو ئه‌ده‌بی جیاوازیش
دەبێ، بۆیه لەسەر بنەمای جیاوازی زمان ئیستا له‌م جیهانه‌دا نزیكه‌ی (3000) كلتوری
جیاواز هه‌یه ،جگه له ورده كلتوره‌كانی ناو ئه‌م گروپه مرۆییانه كه له ئه‌نجامی
جیاوازی شێوه‌زاره‌كان و كاریگه‌ری ئاین و مه‌زهه‌ب و سنوری سیاسی له هه‌ر یه‌كێكیاندا
دروست بووه.
له هه‌موو ئه‌و كۆمه‌ڵگایانه‌ی هه‌وڵیانداوه كلتورێكی
هاوبه‌شی مرۆیی، سه‌روی ئیتنی و ئاینی و مه‌زهه‌بی و ره‌نگ و نه‌ژاد، بۆ خۆیان
دروست بكه‌ن .هیچ یه‌كێك له‌و جیاوازیانه نه‌بووه‌ته رێگر بۆ پێكه‌وه ژیانی
ئاشتیانه ،رێگا به توندره‌وی ناده‌ن و سه‌رچاوه‌كانی دروستبوونی رقیان وشك
كردووه..
ده‌مارگیری و ره‌گه‌زپه‌ره‌ستی ده‌ردی كوشنده‌ی مرۆڤایه‌تین
،له سه‌ر بنه‌مای رق و قین بونیاد ده‌نرێن و مرۆڤی كینهلهسك دروست ده‌كه‌ن، بۆیه
ده‌بێ ئێمه‌ش، هه‌ر هه‌موومان، خۆمان له بڵاوكردنه‌وه‌ی رق و ناشیرینكردنی ئه‌وانیتر
بپارێزین. فرهكلتوری و جیاوازی زمان و بیروباوه‌ڕ بكه‌ینه نیعمه‌ت و خاڵی به‌هێزی
كۆمه‌ڵگاكه‌مان ،نه‌ك به پێچه‌وانه‌وه ببێته مایه‌ی وێرانی و به‌تاڵانبردنی سه‌روه‌ت
سامانی وڵاته‌كه‌مان .
رێگای راست بۆ
ئازادی و گه‌شه‌كردن و به‌خته‌وه‌ری ،بونیادنانی پردی خۆشه‌ویستی نێوان مرۆڤه‌كان
و پێكهاته‌كانه، ئێمه‌ی مرۆڤ وه‌كو تاك ،بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كمان خۆش بوێت پێویسته له
یه‌كتر تێبگه‌ین و یه‌كتر بناسین و رێز له‌و تایبه‌تمه‌ندیانه بگرین كه هه‌ر یه‌كێكمان
هه‌مانه.ئه‌مه هه‌روه‌كو چۆن بۆ تاكه‌كان . یان بۆ ئاسته بچوكه‌كانی كۆمه‌ڵگا(مایكرۆ
سۆسیۆلۆژی)وه‌كو په‌یوه‌ندی عاشقانه‌ی كوروكچ ، هاورێیه‌تی ، خێزان و نێوان هاوسه‌ران
راسته ،بۆ ئاسته گه‌وره‌كانی كۆمه‌ڵگا (ماكرۆسۆسیۆلۆژی)ش هه‌ر راسته، وه‌كو نه‌ته‌وه‌و
پێكهاته ئاینی و مه‌زهه‌بیه‌كان.
مرۆڤه‌كان به هه‌موو جیاوازیه ئیتنی و ئاینی و مهزههبیهكانیانهوه، بۆ پێكه‌وه ژیانی دۆستانه ده‌بێ كلتورێكی
هاوبه‌ش له‌سه‌ر بنه‌مای مرۆڤ بوون بونیاد بنێن، یه‌كتر بناسن ،كه‌س له كه‌س پیرۆزتر نیه، رێز له تایبه‌تمه‌ندی
نه‌ته‌وه‌یی و ئاینی و مه‌زهه‌بی یه‌كتر بگرن ،كه‌س هه‌موو راستیه‌كانی لا نیه، خۆ
به باڵاتر و ئه‌وانیتر به نزمترسهیر نه‌كه‌ن ،هه‌موومان مرۆڤین .
مرۆڤگه‌رایی (هیومانیزم) وه‌كو ئاراسته‌یه‌كی بیركردنه‌وه
هه‌زاران ساڵه له ناو مه‌عریفه‌ی ئاینی و فه‌لسه‌فی مرۆڤایه‌تیدا سه‌ریهه‌ڵداوه
، وه‌كو بزاوتێكی مرۆییش له چوارچێوه‌ی عه‌لمانیه‌تدا نزیكه‌ی دوو سه‌ده‌یه كاری
له‌سه‌ر ده‌كرێت، له ئه‌وروپاو هه‌ندێك شوێنی ئهمریكاو ئاسیا و ئه‌فریقیاشدا به‌رهه‌مهێنانی كلتورێكی هاوبه‌ش كه تیایدا
مرۆڤسالاری به‌رقه‌رار بێت، گه‌یشتوه‌ته ئاستێكی باش و به لایه‌نی كه‌مه‌وه جیاوازیه‌كان
نابنه هۆی جه‌نگ .و سیسته‌مێكی دێموكراسی گونجاویان داهێناوه بۆ پێكه‌وه‌ژیانی
ئاشتیانه.
له عیراق له دووای 2003ه‌وه به تیۆری گۆرانكاری جه‌وهه‌ری
روویانداوه، له میژووی عیراقدا بۆ یه‌كه‌مجاره ده‌ستورێكی هه‌میشه‌یی به‌و جۆره
بنوسرێته‌وه‌و پێكهاته‌كان به‌شداری له نوسینه‌وه‌یدا بكه‌ن ، جیاوازیه‌كان له
ده‌ستوردا جێگیربكرێت.
له ماده‌ی سێی ده‌ستوری عیراقدا هاتووه (عیراق وڵاتێكی
فره نه‌ته‌وه‌و فره ئاین و فره مه‌زهه‌به..)هه‌روه‌ها له ماده‌ی چواریشدا
هاتووه (زمانی عه‌ره‌بی و زمانی كوردی دوو زمانی فه‌رمی عێراقن)، واته له‌سه‌ر
ئاستی باڵا وه‌كو كۆمه‌ڵگای عیراقی جیاوازیه‌كانمان ده‌ست نیشانكراوه، بۆیه پێویسته
هه‌نگاوی جێبهجێێكردن و دۆزینه‌وه‌ی مكیانیزمی پێكه‌وه ژیانی دۆستانه ده‌ست پێ
بكات.
پێكه‌وه ژیان له عیراق به گشتی و له پارێزگاكانی نهینهواو
كه‌ركوك و دیاله به تایبه‌ت پێویستی به
دۆستایه‌تیه ، دۆستایه‌تیش پێویستی به یه‌كتر ناسینه، یه‌كتر ناسینیش پێویستی
به زمانی هاوبه‌شه بۆ له‌یه‌كگه‌یشتن و رێگری له بهدحاڵیبون.
یه‌كتر ناسین ده‌روازه‌ی خۆشه‌ویستیمان بۆ ده‌كاته‌وه،
ئاشنایه‌تیمان به‌هێز ده‌كات و كاریگه‌ریمان له‌سه‌ر یه‌ك قوڵتر ده‌كات..
ره‌نگه هه‌موومان (كورد‌و توركمان وعه‌ره‌ب و كلدۆئاشوریهكانیش)له
كه‌ركوك و ناوچه‌كانی دیكه ،گوێ بیستی ئه‌و پیروبهتهمهن و به ساڵاچوانه بووبین
كه خه‌م بۆ برایه‌تی و دۆستایه‌تی جاران ده‌خۆن و زۆرجار بینیومانه ئاخ هه‌ڵده‌كێشن
و ده‌ڵێن جاران له كاتی ده‌سه‌ڵاتی پاشایه‌تیدا جیاوازی و ناكۆكی نه‌بوو، به بێ
ترس هاتوچۆ وسه‌ردانی یه‌كترمان دهكردو میوانی
یه‌كتر ده‌بووین؟! به‌شداری خۆشی و ناخۆشی و شین و شایی یه‌كترمان ده‌كرد و ئاماده‌ی
پرسه‌و ئاهه‌نگ و بۆنه كۆمه‌لایه‌تیه‌كانی یه‌كدی ده‌بووین .
كاتێك ئیستا ورد ده‌بینه‌وه، نیشانیهكی جیاوازی زۆر
گرنگ ده‌بینین، ئه‌و كاته به پێچه‌وانه‌وه زۆربه‌ی پیاوماقوڵ و سه‌رۆك خێڵ و هۆزو
عه‌شیره‌ته‌كانی عه‌ره‌ب له حه‌ویجه و مهخمورو دوبز و قه‌راج و كهندیناوهو ده‌شتی
نه‌ینه‌وا زمانی كوردی‌یان زانیوه، له
كاتێكدا زمانی كوردی نه زمانی ره‌سمی وڵات و نه زمانی ئاین و نه‌زمانی خوێندن
بووه له قوتابخانه‌كاندا، نه گه‌لی كورد به زه‌بروزه‌نگ و توندوتیژی زمانی
كوردیی سه‌پاندووه، به‌ڵكو ته‌نیا له رێگای تێكه‌ڵاوبوون و مامه‌ڵه‌و سه‌ردان و
پێكه‌وه ژیانه‌وه فێری زمانی كوردی بوون.
شاعیره‌كانمان وه‌كو ئه‌سیری و شێخ ره‌زاو لوتفی وهیجری
ده‌ده و ئه‌وانیتر به كوردی و عه‌ره‌بی و توركی ده‌یانوسی و گوزارشتیان له عه‌شق
وخۆشه‌ویستی و ئێشوئازارو پرسه مرۆییه‌كان ده‌كرد ،نه‌ك وروژاندنی جیاوازی و خۆشكردنی
ئاگری ده‌مارگیری نه‌ته‌وه‌یی و ئاینی و مه‌زهه‌بی..
مهمقامبێژو چاوش و گۆرانیبێژه‌كانمان ، به ده‌نگ و سۆز‌و
ناوه‌رۆكی گۆرانیه به‌تام و چێژهكانیان ده‌رگایان له سه‌ر روحی ئاشنابوونمان به
یه‌كتر كردبوه‌وه، عه‌لی مه‌ردان و هابه‌و گۆزه‌چی و حوسێن عه‌لی وقزل ئای و قادر
مه‌ردان و ئه‌مانه به زمانه‌كانی كوردی و توركمانی و هه‌ندێكجار به عه‌ره‌بیش
به‌زمی كۆر‌و كۆبونه‌وه‌و ئاهه‌نگه‌كانیان خۆش ده‌كرد و كینه‌و رق و به‌ربه‌سته ده‌رونیه‌كانی نیوان پێكهاته‌كانیان
ده‌سریه‌وه، ئاخر هه‌ر كه‌سێك گوێ له حه‌سه‌ن زیره‌ك و كه‌ركوك قیزی (گویڵدور مه‌نی
گویڵدور) بگرێت ، چۆن سۆز‌و خۆشه‌ویستی نێوان زمانه جیاوازه‌كانی لا دروست نابێت؟!
به‌شداری له ریتم وئاوازی گۆرانیهكان له تیپێكی هونه‌ری
وه‌كو تیپی مۆسیقای كه‌ركوكدا كه چه‌ندین هونه‌رمه‌ندی ده‌ستره‌نگینی نه‌ته‌وه جیاوازه‌كان
و به ئامێره جۆراوجۆره‌كانیان روحی مرۆڤانه‌و
گیانی مرۆڤدۆستیان ده‌كرد به‌به‌ر سه‌مفۆنیاو ئاوازه خهمڕهوێنهكاندا ،ئامرازێكی
جوانی مۆدێرنی ئاشنابوونیان داده‌هێنا و زمانێك بۆ له‌یه‌كگه‌یشتن و پردێك بۆ ئاوێته‌بوونی
یه‌كتریان ده‌خولقاند .
به‌لام له په‌نجا شه‌ست ساڵی رابردوودا به هۆی زاڵبوونی
بیری شۆڤینی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه له عیراق پێكه‌وه ژیانی پێكهاته‌كان كه‌لێنی گه‌وره‌ی
تێكه‌وت و له یه‌كتر دوور كه‌وتنه‌وه،به به‌رنامه كار بۆ تێكدانی ته‌بایی پێكهاته‌كان
كرا ،فیتنه‌و ئاژاوه له نێوان خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌دا دروستكرا، باشترین ئامرازی له‌یه‌ك گه‌یشتن زمانه، پشتگوێ
خرا و زمانی عه‌ره‌بی به‌زۆر سه‌پێنرا ، زمانی كوردی و توركمانی قه‌ده‌غه‌كرا، بۆیه
نه‌ك خه‌ڵكی ئاسایی به‌ڵكو هیچ نوسه‌رو رۆشنبیر‌و هونه‌رمه‌ندێكی نه‌ته‌وه جیاوازه‌كان
هه‌وڵی به‌رهه‌مهێنانی ده‌ق و بابه‌تێكی
ئه‌ده‌بی و هونه‌ری نه‌دا به زمانی ئه‌ویتر.
ئێستا وه‌زیرێكی عه‌ره‌ب یان چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی عه‌ره‌ب كه خۆیان
به نوێنه‌ری ئه‌م ناوچانه ده‌زانن وله راگه‌یاندنه‌كاندا بانگه‌شه‌ی برایه‌تی و
زاڵبوون به‌سه‌ر تائیفیه‌ت و قه‌ومیه‌ت و مه‌زهه‌بیه‌ت ده‌كه‌ن، كه‌چی خۆیان جگه له زمانی نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆیان هیچ شاره‌زاییه‌كیان
له زمانی نه‌ته‌وه‌كانی دیكه نیه، یان جگه له رێنمایی و پره‌نسیپه دینی و مه‌زهه‌بیه‌كانی
خۆیان باوه‌ریان به پیرۆزی هیچ ده‌قێكی دینی تر نیه، بۆیه ناكرێ چاوه‌روانی به‌رهه‌مهێنانی كلتوری هاوبه‌ش وهزری یه‌كترقبوڵكردن و پێكه‌وه‌ژیانی
ئاشتیانه‌و لێبورده‌ییان لێ بكه‌ین.!
وه‌كو هه‌نگاوی یه‌كه‌م بۆ بونیادنانی كلتورێكی هاوبه‌ش
له‌م ناوچانه‌دا پێویسته به لایه‌نی كه‌مه‌وه له‌سه‌ر ئاستی پارێزگاكانی نهینهواو
كه‌ركوك و دیاله بكرێته مه‌رج، هه‌ر كه‌سێك پۆسته‌كانی پارێزگار‌و به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كان
و پۆسته باڵاكان وه‌ربگرێت له مه‌ڵبه‌ندی پارێزگا‌و قه‌زاو ناحیهكانیشدا، پێویسته زمانی پێكهاته‌كان
بزانێت ،بۆئه‌وه‌ی ئیتر بایه‌خ و گرنگی به زمان و كلتوری پێكهاته‌كان بده‌ن ،ئه‌وانیش
هه‌ر له قۆناغی سه‌ره‌تاییه‌وه مناله‌كانیان هانبده‌ن فێری زمانی پێكهاته‌كانی دیكه
ببن، چونكه له ئاینده هیچ پۆستێك وه‌رناگرن ئه‌گه‌ر زمانی ئه‌وانیش نه‌زانن، بۆ نمونه له هه‌ر قه‌زاو ناحیه‌یه‌ك رێژه‌ی پێكهاته‌یه‌ك
گه‌یشته (25%)، زمانی ئه‌و پێكهاته‌یه فه‌رز بكرێت، هه‌روه‌كو چۆن له رووی ئاینی
و مه‌زهه‌بیشه‌وه خانه‌ی په‌رستنی تایبه‌ت و شوێنی عیبادهت و رێوره‌سمی تایبه‌تی
ئاینیه‌كه‌ی بۆ فه‌راهه‌م بكرێت .
فێربوونی زمان و گوێگرتن له ئاواز‌و مۆسیقا و گۆرانی پێكهاته‌كان
و خوێندنه‌وه‌ی میژوو و شاره‌زایی له كاره‌سات و نه‌هامه‌تیه‌كانی یه‌كتر هۆكارێكه
بۆ دروستبوونی سۆز‌و خۆشه‌ویستی و كه‌وتنه ژێر كاریگه‌ری كلتوری یه‌كتره‌وه، تا
هه‌موومان پێكه‌وه كلتورێكی هاوبه‌شمان بۆ دروست ده‌بێت و ئاشتیانه پێكه‌وه ده‌ژین.
685 جار خوێندراوەتەوە