بونیادنانی دامه‌زراوه‌كان
و پرۆسه‌ی به دامه‌زراوه‌یی كردنی به‌رێوه‌بردن، یه‌كێكه له باشترین سه‌نگی مه‌حه‌كی
راستگۆیی ههربزوتنهویهكی سیاسی له‌م سه‌رده‌مه‌دا، له مێژه كۆمه‌ڵگا چاوی له
ئه‌نجام و به‌رهه‌می كار‌و كرداره نه‌ك وته و لێدوان و رسته‌ی جوان، له نه‌وه‌ده‌كانی
سه‌ده‌ی رابردوو له دوای گلاسنۆست و پرۆسترۆیكای گۆرباچۆڤ ئیتر قۆناغی به‌رزكردنه‌وه‌ی دروشمی بریقه‌داری بێ
ناوەرۆك به‌سه‌رچووه‌و كاتی ریفۆرم و كار و جێبه‌جێكردن و بینین و هه‌ستپێكردنی
كاریگهریهكانه له‌سه‌ر ژیانی رۆژانه‌ی هاوڵاتیان.
كۆمه‌ڵگا چۆن رێكده‌خرێت
و ئیداره‌ی ژیانی رۆژانه‌ی ده‌كرێت؟ چۆن ده‌سه‌ڵات داده‌مه‌زرێت و دابه‌ش ده‌كرێت
و له یه‌كتر جیا ده‌كرێنه‌وه؟ ئه‌رك و مافی هاوڵاتی چیه و چۆن پێداویستیه‌كانی
دابین ده‌كرێت؟ چی گشتیه و چیی خاوه‌نداریه‌تی تایبه‌ته؟ چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ
سامانی نه‌ته‌وه‌یی و موڵكی گشتی ده‌كرێت؟ سه‌رچاوه‌ی قه‌یرانه‌كانی كۆمه‌ڵگا چین
و له كوێوه گرفت و ئاسته‌نگه‌كان دروست ده‌بن؟ بۆچی كۆمه‌ڵگایه‌ك جێگیر‌و ئارام و
خۆشگوزه‌رانه و كۆمهڵگایهكیتر به‌رده‌وامی شه‌ڕ و برسیه‌تی و نه‌هامه‌تیه؟ ئایا
په‌ره‌سه‌ندن و پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگا په‌یوه‌ندی به شوێنی جوگرافی و سه‌رچاوه‌ی
سروشتی و ده‌وڵه‌مه‌ندی له كانزا و سامانه‌وه هه‌یه، یان په‌یوه‌ندی به هۆشیاری
و ژیری و ئه‌قڵی به‌رێوه‌بردنه‌وه؟ ئایا كۆمه‌ڵگا پێشكه‌وتوه‌كان چۆن خۆیان رێكخستوه‌و
سیسته‌می به‌رێوه‌بردنیان دامه‌زراندووه؟
له دوای شۆرشی فه‌ره‌نساوه
(1789) به‌شێك له بیرمه‌ندو فه‌یله‌سوفان به دوای وه‌ڵامی زانستیانه‌ی هه‌ندێك
له‌و پرسیارانه‌وه‌ن، به‌رئه‌نجامی ئه‌و گه‌ڕانه‌ش زانستی كۆمه‌ڵناسی لێ كه‌وته‌وه.
كۆمه‌ڵناسی زانستی
دووباره رێكخستنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگایه، بۆیه یه‌كێك له بابه‌ته سه‌ره‌كیه‌كانی ئه‌م
زانسته دامه‌زراوه‌كانه (foundation) ،به فه‌رمی
و نا فه‌رمیه‌وه ،هه‌ر له خێزانه‌وه تا ده‌وڵه‌ت ، له كۆمه‌ڵگادا چۆن دروست ده‌بن
و چ پێداویستیه‌ك پڕ ده‌كه‌نه‌وه، دوواتر به پێی قۆناغه مێژووییه‌كان چ گۆڕانێكیان
به‌سه‌ردا دێت، به تایبه‌ت دووای شۆرش و له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی دامه‌زراوه
فه‌رمیه‌كان چۆن دووباره له‌سه‌ر مۆدێل و شێوازێكی پیشكه‌وتوو سه‌رده‌میانه بونیاد
ده‌نرێنه‌وه.
له‌م روانگه‌وه، ئه‌مڕۆ
خوێندنه‌وه‌یه‌كی كۆمه‌ڵناسیانه بۆ دامه‌رزاوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان زۆر پێویسته،
ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌كرێت له ماوه‌ی رابردوودا هێنده‌ی كار له‌سه‌ر به‌هێزكردنی
دامه‌زراوه نافه‌رمیه‌كان كراوه هێنده كار بۆ دامه‌زراندن و چه‌سپاندنی بناغه‌كانی
دامه‌زراوه فه‌رمیه‌كان نه‌كراوه.
دامه‌زراوه نا فه‌رمیه‌كان
بریتین له خێزان و بنه‌ماڵه‌و سه‌رمایه‌داران و بازرگانان و حیزب و كۆمه‌ڵه‌و رێكخراوی
نا حكومی و خێرخوازی و گروپه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی
ده‌سه‌ڵاته‌كان.
دامه‌زراوه فه‌رمیه‌كان
بریتین له ده‌ستورو ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵاته‌كانی دادوه‌ری و په‌رله‌مان و حكومه‌ت
و داموده‌زگاكانیان.
به گشتی دامه‌زراوه‌ی فه‌رمی رێكخراوێكی سیستماتیكیی بونیاد‌و ئه‌ركه،
ههیكهلێكه و له‌سه‌ر بنه‌مای یاسا‌و رێسایه‌كی نوسراو رێكخراوه‌و كار ده‌كات،
به پێی ئه‌و نوسراوه هه‌ر یه‌كێك له بكه‌ره‌كانی پێگه‌و رۆڵێكی دیاریكراویان هه‌یه،
به پێی جیاوازی پێگهكهشیان خاوه‌نی مافی جیاواز‌و ئه‌ركی جیاوازیش ئه‌نجام ده‌ده‌ن،
لابردن و جێگۆڕكێی كه‌سه‌كان كاریگه‌ری قوڵی له‌سه‌ر هه‌یكه‌لی ته‌نزیمی ئه‌و بونیاده
نیه‌و ئه‌ركه‌كانی خۆی ده‌كات، به وردی پاداشتی باشئهنجامدان و سزای سه‌رپێچی هه‌ر
یه‌كێكیان دیاریكراوه.
بۆیه دامه‌زراوه‌و
كاری دامه‌زراوه‌یی به بناغه‌ی ئه‌خلاقیی كۆمه‌ڵگا داده‌نرێت، ئیتر ئه‌و ئه‌خلاقه
له‌سه‌ر بنه‌ماو پره‌نسیپی داب ونه‌ریت وئاینی كۆمه‌ڵگاكه خوێندنه‌وه‌ی بۆ بكرێت یان
له‌سه‌ر بنه‌ماو پره‌نسیپی یاسای مه‌ده‌نی و ده‌ستوری نوسراوی كۆمه‌ڵگاكه.
له هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌كدا
و له ناو هه‌ر جۆرێكی فه‌رمی و نافه‌رمیدا چه‌ندین دامه‌زراوه‌ی جۆراوجۆر هه‌یه،
به دریژایی میژوی مرۆڤایه‌تی له‌گه‌ڵ پیشكه‌وتن و په‌ره‌سه‌ندنی كۆمه‌ڵگاكاندا
،دامه‌زراوه‌كانیش له رووی چه‌ندایه‌تی و چۆنایه‌تیشه‌وه گۆڕانیان به‌سه‌ردا
هاتووه، چونكه دامه‌زراوه‌كان به‌پێی پێداویستیه‌كانی كۆمه‌ڵگا بونیاد ده‌نرێن،
له كۆمه‌ڵگای سه‌ره‌تایی و دوواكه‌وتو دامه‌زراوه نافه‌رمیه‌كان و له كۆمه‌ڵگای
پیشكه‌وتوو ئاڵۆزدا دامه‌زراوه فهرهمیهكان رۆڵیان هه‌یه.
له قوڵایی میژوو، له
دووای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی كۆمۆنه‌ی سه‌ره‌تایی ،بۆ پاراستنی خاوه‌نداریه‌تی و
گواستنه‌وه‌ی میرات ،كه هۆكاری سه‌ره‌كی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی قۆناغه‌كه بوو.،كۆمه‌ڵگا
پێویستی به رێكخستنی جنسی (سێكس) و وه‌چه‌خستنه‌وه‌و دیاریكردنی هێڵی خزمایه‌تی هه‌بوو،
بۆیه چه‌ندین جۆری دامه‌رزاوه‌ی كۆمه‌لایه‌تی په‌یدابوون كه له قۆناغی پێشووتردا
نه‌بوون، وه‌كو (خێزان، بنه‌ماڵه، خزمایه‌تی، تایه‌فه و تیره، خێڵ و هۆز
و..هتد) كه كۆمه‌ڵناسی فه‌ره‌نسی ئه‌میل دۆركایم به‌م دامه‌زراوانه‌ی دووایی ده‌ڵێت:
رێكخراوه بچوكه‌كان، كه له چوارچێوه‌ی دامه‌زراوه‌یه‌كی زۆر فرازانتردا دروست
ده‌بن ئه‌ویش دامه‌زراوه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیه، پاش ئاڵۆزبوون و په‌ره‌سه‌ندنی كۆمه‌ڵگا،
میله‌ت و نه‌ته‌وه‌و نیشتمان هاتونه‌ته ئاراوه‌و پێویستی به دامه‌زراوه‌ی سیاسی
هه‌بووه به گشتی.
دامه‌زراوه‌ی سیاسی به
فه‌رمی و نافه‌رمیه‌وه، له بنه‌ڕه‌تدا له ئه‌نجامی پێویستی كۆمه‌ڵگا به ئه‌من
و ئاسایش و سیسته‌م و ئیداره‌دانه‌وه هاتوه‌ته كایه‌وه، به هه‌مان شێوه‌ی دامه‌زراوه‌ی
كۆمه‌ڵایه‌تی له كۆمه‌ڵێك دامه‌زراوه، یان
به قه‌ولی دۆركایم رێكخراوه‌ی بچوكترپێكدێت، وه‌كو (له‌شكر و هێزی چه‌كدار، ده‌وڵه‌ت،
سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، په‌رله‌مان، حكومه‌ت، حیزب، دادگا و..هتد)، جگه له‌مانه‌ش
خودی ده‌ستور خۆی وه‌كو (مۆریس دۆڤهرجێ) ده‌ڵیت ده‌ستور رێكخه‌ری دامه‌زراوه سیاسیه‌كانی
ده‌وڵه‌ته ، هه‌ر خۆی به‌شێكه له دامه‌زراوه‌ی سیاسی و تویژینه‌وه له یاسای
ده‌ستوریش جۆرێكه له جۆره‌كانی توێژینه‌وه له دامه‌زراوه سیاسیه‌كان له
سروشتی یاساییدا.
ئیتر هه‌روه‌كو چۆن له
كۆمه‌ڵگای ساده و له ناو دامه‌زراوه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیدا ئه‌گه‌ر خێزان رۆڵی سه‌ره‌كی
خۆی نه‌گێڕێت تیكچوونی شیرازه‌ی رێكخستن و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌و په‌رته‌وازه‌بوونی
منداڵ و لادانی ئاكاری و ره‌فتاری تاوانكاری له منداڵه‌كاندا سه‌رهه‌ڵده‌دات، به
هه‌مانشێوه له كۆمه‌ڵگای ئاڵۆزیشدا ئه‌گه‌ر دامه‌زراوه‌ی سیاسی، به تایبه‌ت
دامه‌زراوه فه‌رمیه‌كانی وه‌كو ده‌وڵه‌ت به شێوه‌ی ته‌ندروست بونیاد نه‌نرێت و
كار نه‌كات، دیارده‌ی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا و كۆچكردن و به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی
تاوان و گه‌نده‌ڵی و قه‌یران له دوای قه‌یران له‌ناو كۆمه‌ڵگادا دروست ده‌بن.
له كۆمهڵگاكانیتردا
ئه‌م بابه‌ته جێی بایه‌خ و گرنگیپێدانی توێژه‌ران و زانا‌و فه‌یله‌سوفانه، به‌رده‌وام
له ئاستی ئه‌كادیمیدا تیۆر‌و میتۆد و كه‌ره‌سته‌و
ئامرازی نوێ بۆ تویژینه‌وه‌ی زانستی په‌یدا ده‌بن له كایه‌ی زانسته كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا
بۆ شیكردنه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌كان به گشتی وبۆ دامه‌زراوه‌ی سیاسی به تایبه‌ت، یه‌كێك
له میتۆده نوێیه‌كانی لقه زانستی كۆمه‌ڵناسی
سیاسی بریتیه له میتۆدی (دامه‌زراوه‌یی نوێ)( New institutionalism)، كه له‌سه‌ر ده‌ستی زانا‌و پرۆفیسۆری
سیاسیی ئه‌مریكی (سامۆئیل هنتگتۆن 1927-2008) بۆ شیكردنه‌وه‌ی ده‌زگاو دامه‌زراوه‌كان
داهێنراوه، سه‌رنجی كاریگه‌ری رێسا فه‌رمی و نا فه‌رمیه‌كان ده‌دات له سه‌ر كۆت
وبه‌ندكردن وسنورداركردنی ره‌فتارو جوله‌و چالاكی تاك و گروپه‌كان ،له‌میانی جه‌ختكردنه
سه‌ر په‌یوه‌ندی دامه‌زراوه‌كان به ژینگه‌ی ده‌وروبه‌رو توانایان بۆ خۆگونجاندن و
مانه‌وه‌و به‌رده‌وامیه‌وه، شیكردنه‌وه بۆ خودی دامه‌زراوه‌كان ده‌كات ، وه‌ڵامی
ئه‌و پرسیارانه ده‌داته‌وه كه له‌باره‌ی كارایی و نا كارایی ئه‌و دامه‌زراوانه‌وه
ده‌كرێن كه له كۆمه‌ڵگادا رۆڵیان له دروستكردنی بریاردا هه‌یه ، له كاتێكدا زۆر
جار حكومه‌ته‌كان یان به دیاریكراوی سه‌رۆكی حكومه‌ت بڕیار ده‌دات، به‌ڵام دووای
ئه‌وه‌ی به چه‌ند فیلته‌رێكی دامهزراوهییتردا تێده‌په‌ڕێت.
رۆڵی دامه‌زراوه نا
فه‌رمیه‌كان له بریاری حكومه‌ته‌كاندا، یه‌كێكه له بابه‌ته‌كانی كۆمه‌ڵناسی و زانستی سیاسی ، به تایبه‌ت بۆ ئه‌و
كۆمه‌ڵگایانه‌ی له سه‌ره‌تاو ده‌سپێكی ژیانی دێموكراسیدان ، هه‌روه‌ها بابه‌تی ده‌ستورو
چۆنیه‌تی دروستكردن و بونیادنانی دامه‌زراوه فه‌رمیه‌كان و په‌یوه‌ندیان به دامه‌زراوه
نا فه‌رمیه‌كانه‌وه بۆ كۆمه‌ڵگای وه‌كو ئێمه.
له دامه‌زراوه‌ی سیاسی
ته‌ندروستدا، ده‌ستور دیكۆمێنتێكی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیه ،جێگا‌و شوێن و پێگه‌ی ده‌زگاو
دامه‌زراوه‌كانی له پێكهاته و بونیادی دامه‌زراوه‌كه‌دا به وردی دیاریكراوه،
سنوری بریاردان و قسه‌له‌سه‌ر بابهتهكان بۆ هه‌ر كاره‌كته‌رێكی دامه‌زراوه‌كه
وه‌كو ده‌قێكی شانۆیی دارێژراوه‌و سنوری ده‌سه‌ڵاتیان كێشراوه ،سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی
له كۆتاییدا سه‌رۆكی حكومه‌ت بریار ده‌دات، به‌ڵام حكومه‌ت به‌شێكی زۆر بچوكه له
ده‌وڵه‌ت، یان ده‌وڵه‌ت له چوار پایه پێكدێت یه‌كێكیان حكومه‌ته. حكومه‌تیش حیزبه‌كان
پێكی دێنن.حیزبیش به‌شێكه له سیسته‌می سیاسی و سیسته‌می سیاسیش به‌شێكه له
حكومه‌ت، واته سیسته‌می سیاسی به هه‌موو به‌شه‌كانیه‌وه له‌حكومه‌ت بچوكتره.. به‌ڵام گه‌وره‌تره له سه‌رۆكی حیزبێك كه حكومه‌ت پێكدێنێت،
یان به هاوبه‌شی له چوراچێوه‌ی سیسته‌می سیاسی‌دا به چه‌ند حیزبێك حكومه‌ت پێكدێنن،
سه‌رۆكی هه‌موو حیزبه‌كان كه حكومه‌تیان پێكهێناوه له حكومه‌ت بچوكترن، حكومه‌ت
و په‌رله‌مان و دادوه‌ری هاوسه‌نگن ،له یه‌كتر گه‌وره‌ترو بچوكتر نین و له یه‌كتر
جیا كراونه‌ته‌وه.
به كورتی، ئه‌گه‌ر
سه‌یری هیراركی یان هه‌ره‌م و په‌یكه‌ری دامه‌زراوه‌ی سیاسی ته‌ندروست بكه‌ین وه‌كو په‌یژه‌یه‌ك له‌سه‌ره‌وه بۆ خواره‌وه،
به‌م شێوه‌یه به پێی ده‌ستور ریزبه‌ندی و پۆلێن كراوه(ده‌وڵه‌ت← دادوه‌ری و په‌رله‌مان
و حكومه‌ت ← سیسته‌می سیاسی ←حیزب ← سه‌رۆكی حیزب)
هنتگتۆن چوار بنه‌مای
بۆ كارایی هه‌ر دامه‌زراوه‌یه‌ك ده‌ستنیشانكردووه، له چوارچێوه‌ی دامه‌زراوه‌ی سیاسی‌دا
، بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێت كارایه یان نا! بۆ نمونه هه‌تا به سیسته‌میكی سیاسی بگوترێت
كارا و ئاكتیڤ ، یان په‌رله‌مانێكی كارا‌و ئاكتیڤ ، یان دامه‌زراوه‌یه‌كی دادوه‌ری
كارا و ئاكتیڤ ، ده‌بێ ئه‌و چوار بنه‌ماو مه‌رجه‌ی تێدا بێت كه بریتین له (سه‌ربه‌خۆیی
، گونجان ، یه‌كانگیری، ئاڵۆزی).
ئه‌گه‌ر له به‌ر رۆشنایی ئه‌و ریزبه‌ندی و بنه‌مایانه‌دا سه‌یری دامه‌زراوه‌ی
سیاسی به فه‌رمی و نافهریمهوه بكه‌ین له هه‌رێمی كوردستاندا ، نه ده‌ستورمان
هه‌یه‌و نه ئه‌و چوار بنه‌مایه‌ی هنتگتۆن و نه هه‌ره‌مێكی ته‌ندروستی دامه‌زراوه‌ی
سیاسی ، جگه له‌مه‌ش تا راده‌یه‌ك هه‌ره‌مه‌كه
به پێچه‌وانه‌وه دانراوه ( سه‌رۆكی حیزب ←حیزب ←سیسته‌می سیاسی ←حكومه‌ت ←په‌رله‌مان
←دادوه‌ری← ده‌وڵه‌ت) ئه‌وه‌ی بایه‌خی پێ نادرێت ده‌وڵه‌تداریه و كه‌وتوه‌ته
پاشكۆی هه‌موو دامه‌زراوه‌كانی تره‌وه، رۆڵی دامه‌زراوه نافه‌رمیه‌كان له‌سه‌ر
دامه‌زراوه‌ی فه‌رمی زۆر كاریگهرو به‌هێزه، سه‌رۆكی حیزب له لوتكه‌ی ده‌سه‌ڵات
و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی بریارهكانه، به ده‌یان كاری زۆر گرنگی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی
له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته فه‌رمیه‌كانی دادوه‌ری و په‌رله‌مان و حكومه‌تدا ده‌كرێن،
پرسی نه‌وت و گاز، په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ وڵاتان، له‌شكركێشی وڵاتانی هه‌رێمی، گرتن و
ئازادكردن و راده‌ستكردنه‌وه‌ی تاوانبارانی جه‌نگ، تا رێكه‌وتن له‌سه‌ر سنوری هه‌رێم
و ناوچه كوردستانیه دابرێنراوه‌كان، سه‌رۆكی حیزب یان كه‌مینه‌یه‌كی زۆر بچوكی
ناو حیزب به‌رێوه‌ی ده‌به‌ن، له كاتێكدا هه‌موو ئه‌مانه كاری دامه‌زرازه فهرمیهكانهو
له دامه‌زراوه‌ی سیاسی ته‌ندروستدا به پێی ده‌سه‌ڵاته‌كان دابه‌ش ده‌كرێت ،به‌ڵام
له هه‌رێمی كوردستاندا دامه‌زراوه‌ی نا فه‌رمی ده‌یانكات.
997 جار خوێندراوەتەوە