حكومه‌تی باش (Good Governance)،یان ئه‌وه‌ی به عه‌ره‌بی پێی ده‌ڵێن
(الحكومه الرشیده)یه‌كێكه له بابه‌ته سه‌ره‌كیه‌كانی زانسته كۆمه‌لایه‌تی و
ئابوری و سیاسیه‌كان .
زێده‌ڕۆیی نیه ئه‌گه‌ر بڵێین هه‌رچی دامودهزگاو دامه‌زراوه‌یه‌كی گه‌شه‌پێدانی
مرۆیی هه‌یه له سه‌رتاسه‌ری جیهان له‌م رۆژگاره‌دا ، یه‌كیك له ئامانجه‌كانیان
بونیادنان و دروستكردنی حكومه‌تی باشه.
به‌رده‌وام له زانكۆ و ناوه‌نده‌كانی توێژینه‌وه و په‌یمانگا
جیهانیه‌كاندا وه‌كو ستاندارد به دووای ئه‌و پێوه‌رانه‌دا ده‌گه‌ڕێن كه حكومه‌تی
باش له حكومه‌تی خراپ و ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵ جیا ده‌كاته‌وه، به دووای ئه‌و بنه‌ماو
تایبه‌تمه‌ندیانه‌دا ده‌گه‌ڕێن كه له حكومه‌تی باش‌دا هه‌یه، بۆیه سه‌ره‌رای یه‌كێتی
ئاماژه‌و نیشانه‌كانی ،به ده‌یان پێوه‌ری جۆراو جۆر‌و خه‌سڵه‌ت و تایبه‌تمه‌ندی
جیاواز له‌م بواره‌دا خراونه‌ته‌روو .
نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له رێگای كۆمیسیۆنی ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی
ئاسیا و ئۆقیانوسی ئارام(Un-Escap) له توێژینه‌وه‌یه‌كیاندا، كه له
ساڵی 2005 ئه‌نجامیانداوه ،چه‌ندین خه‌سڵه‌ت و تایبه‌تمه‌ندیان دیاریكردووه بۆ
حكومه‌تی باش ،له‌وانه‌ش جه‌ختیان كردووه‌ته سه‌ر دیوه مرۆییه‌كانی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی
و ئابوری تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا،وه‌كو سیسته‌می دیموكراسی و سه‌روه‌ری یاسا‌و به‌رزی
ناوه‌ندی داهاتی تاك و خۆشگوزه‌رانی كۆمهڵگاو...هتد.
هه‌روه‌ها له زانكۆی نێونه‌ته‌وه‌یی په‌یمانگای جیهانی بۆ گه‌شه‌پێدانی
توێژینه‌وه‌ی ئابوریWIDER)) كه له ساڵی 1985ه‌وه له فینله‌ندا دامه‌زراوه
، له توێژینه‌وه‌یه‌كدا به ناونیشانی (حكومه‌تی باش وه‌ك چه‌مكێك ،بۆچی بۆ سیاسه‌تی
گه‌شه‌پێدان گرنگه) له ساڵی 2012 زۆر وردتر له‌سه‌ر خه‌سڵه‌ت و تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی
حكومه‌تی باش راوه‌ستاوه‌و ئاماژه‌ی به نزیكه‌ی بیست بنه‌ما كردووه بۆ جیاكردنه‌وه‌ی
حكومه‌تی باش له ده‌سه‌ڵاتی خراپ و گه‌نده‌ڵ ، تا راده‌یه‌ك هه‌مان ئه‌و پێوه‌رانه‌ی
نه‌ته‌وه یهكگرتوهكانن به‌ڵام به ورده‌كاری زیاتر و له‌یه‌ك جیاكردنه‌وه‌ی هه‌ندێك
له‌و چه‌مك و ده‌سته‌واژانه‌ی كه ده‌كرێت پێكه‌وه به‌كار بێن.
گۆڤاری توێژینه‌وه مرۆڤایه‌تیه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان له ژماره
(4)ی به‌رگی دووه‌می ساڵی 2016دا توێژینه‌وه‌یه‌كی توێژه‌ر (فوئاد كوردی)له
زانكۆی قودس ، به ناونیشانی (حكومه‌تی باش و كاریگه‌ری له‌سه‌ر باشتركردنی ئه‌دای
كارگێری و دارایی)وه‌كو توێژینه‌وه‌ی بار له‌سه‌ر ئاستی حكومه‌ت باشی و خۆبه‌رێوه‌به‌ری
كه‌رتی رۆژئاوا له فه‌له‌ستین بڵاوكردوه‌ته‌وه ، كه تیایدا توێژه‌ر پێوه‌رێكی
(49)بڕگه‌یی داناوه بۆ پێوانه‌كردنی ئاستی حكومه‌ت باشی له نابلس ،له رێگای
راوبۆچوونی خودی خه‌ڵكه‌كه‌وه ویستویه‌تی رؤڵی حكومه‌تی باش له ناوچه‌ی
جیۆپۆلیتیكی كه‌ناری رۆژئاوا دیاری بكات.
بێگومان ئێمه‌ش له هه‌رێمی كوردستان زۆر زیاتر پێویستمان به‌م جۆره
تویژینهوانهیه،وه‌ك ئامرازێك بۆ هۆشیاربوونه‌وه‌و دیاریكردنی سه‌رچاوه‌ی نه‌خۆشیه‌كانی
كۆمه‌ڵگاكه‌مان.
لێره‌دا به كورتی كۆی بنه‌ما هاوبه‌شه‌كانی ئه‌و توێژینه‌وانه له
چه‌ند خاڵێكدا كۆ ده‌كه‌مه‌وه كه وه‌كو خه‌سڵه‌ت و تایبه‌تمه‌ندیه‌ك بۆ ناسینه‌وه‌ی
حكومه‌تی باش پشتیان پێ به‌ستراوه
1-سیسته‌می دێموكراتی: به مانای ده‌ستاوده‌ستكردنی
ئاشتیانه‌ی ده‌سه‌ڵات و شه‌فافیه‌ت له پرسی داهات ودارایی و به‌شداری چالاكانه‌ی
هاوڵاتیان له به‌رێوه‌بردندا له رێگای دیاریكردنی نوێنه‌ره‌كانیانه‌وه
2–یه‌كسانی هاوڵاتیان: به مانای نه‌هێشتنی جیاوازی جێنده‌ری و نه‌ته‌وه‌یی
و ئاینی و مه‌زهه‌بی وسیاسی و ناوچه‌یی و بنه‌ماڵه‌یی له نێوان هاوڵاتیانی ژیر ده‌سه‌ڵاتی
ئه‌و حكومه‌ته‌دا، له ته‌واوی ئه‌رك و مافه‌كانیاندا، بۆ جیاوك (ئیمتیازات)له هه‌ر
پلهوپایهیهكدا له‌سه‌ر بنه‌مای لێهاتویی تاك به‌رێوه ده‌چێت نه‌ك پاشخانه
كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ئاینیه‌كه‌ی.
3-سه‌روه‌ری
یاسا : پابه‌ندبوون به ده‌ستور و دیاریكردنی سنوری ده‌سه‌ڵاته‌كان و له یه‌ك
جیاكردنه‌وه‌یان ،هه‌روه‌ها به‌هێزی و سه‌ربه‌خۆیی ده‌زگای دادوه‌ری له به‌رامبه‌ر
حكومه‌ت و په‌رله‌ماندا ،كاركردن به دامه‌زراوه‌كان و سرینه‌وه‌ی سیمای كه‌سی و
گروپه كۆمه‌لایه‌تیه‌كان به داموده‌زگاكانه‌وه
4-ئابوریه‌كی به‌رهه‌مهێنه‌رانه‌ی دووربین :-واته ئابوریه‌كی پشتبه‌ستوو
به‌كاری به‌رهه‌مهێنه‌رانه نه‌ك سه‌رچاوه‌ی سروشتی و له‌به‌رچاونه‌گرتنی پشكی نه‌وه‌كانی
ئاینده. ئاستی به‌رهه‌مهێنان و كۆی داهاتی نه‌ته‌وه‌یی له ئه‌نجامی چالاكی به‌رهه‌مهێنه‌رانه‌ی
كۆمه‌ڵگادا بنه‌مایه‌كی گرنگی حكومه‌تی باشه، چونكه وه‌كو نیشانه‌یه‌كی گه‌نده‌ڵی
، له كۆمه‌ڵگای پشتبه‌ستوو به‌تاك سه‌رچاوه حكومه‌تی باش دروست ناكرێت.
5–گه‌شه‌كردنی مه‌عریفی به‌رده‌وام و یه‌ك له دووای یه‌ك، ببێته مایه‌ی
كه‌ڵه‌كه‌بوونی زانست و زانیاری وهۆشیاری، دوواتر ره‌نگدانه‌وه‌ی له ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی
و سیاسی و ئابوری و كلتوری كۆمه‌ڵگادا هه‌بێت
6–جێگیری و ئارامی سیاسی: بریتیه له توانای حكومه‌ت بۆ به‌شداری و
ململانێ له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات له رێگای ناتوندوتیژیهوه ، نه‌بوونی نیگه‌رانی و دڵه‌راوكێ
و هه‌ستكردنی هاوڵاتیان به ئارامی ده‌رونی و نه‌بوونی هیچ مه‌ترسیه‌ك له كاتی
ئاڵوگۆری ده‌سه‌ڵاتدا
7–لێبورده‌یی وسازانی كۆمه‌ڵایه‌تی : یه‌كێك له نیشانه‌كانی حكومه‌تی
باش، گروپ و چین و توێژ‌و پێكهاته‌و وردهكلتورهكان زۆر به ته‌بایی و رێكه‌وتن و
خۆشه‌ویستیه‌وه ده‌ژین..خه‌ڵكی شار‌و ناوچه و ده‌ڤه‌ره جیاوازه‌كان رقیان له یه‌ك
نیه ، جۆراوجۆری و فرهههندی كلتوری وه‌كو نیعمه‌تێك بۆ كۆمه‌ڵگاكه سه‌یر ده‌كرێت
..نه‌ك وه‌كو به‌ڵایه‌ك مایه‌ی دووبه‌ره‌كی شه‌رو ئاژاوه بێت
8–را‌گرتن و رێلێگرتنی گه‌نده‌ڵی:
گه‌نده‌ڵی دیارده‌یه‌كی جیهانیه، ره‌گوریشه‌یه‌كی قوڵی هه‌یه و ره‌هه‌نده‌كانی
فروانن ،له هه‌موو حكومه‌ته‌كانی سه‌ر گۆی زه‌ویدا گه‌نده‌ڵی به جۆرێك له جۆره‌كان
هه‌یه، به‌ڵام حكومه‌تی باش ئه‌وه‌یه سهرچهوهكانی ئه‌و گه‌نده‌ڵیه بدۆزێته‌وه‌و
له خاڵێكدا رایگرێت و رێگای لێ بگرێت.
ئه‌گه‌ر له روانگه‌ی ئه‌م بنه‌ماو خه‌سڵه‌ت و تایبه‌تمه‌ندیانه‌وه
هه‌ڵسه‌نگاندنێكی زانستی بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ین، به دڵنیاییه‌وه
ده‌گه‌ینه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه ئێمه نه‌مانتوانیوه حكومه‌تی باش دروست بكه‌ین
،بێگومان هۆكاره‌كانیش زۆرن ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه ، له ماوه‌ی ئه‌م
(29)ساڵه‌دا هیچ بناغه‌یه‌كی پته‌ومان بۆ بونیادنانی حكومه‌تی باش دروست نه‌كردووه
وبه پێی زۆربه‌ی ئاماژه‌كانیش رۆژ به رۆژ به‌ره‌و خراپتر رۆیشتووین ،و له به‌شێكی
زۆری ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی له سه‌ره‌تای راپه‌رینه‌وه به ده‌ستمان هێنابوو پاشه‌كشه‌مان
كردووه!....بۆ نمونه
1-له رووی دێموكراسی و گرنگی و بایه‌خپێدانی نێوده‌وڵه‌تیه‌وه به هه‌رێم،
له هه‌ڵبژاردنی 1992 دا (46)چاو‌دێر له (30)وڵاتی جیهانه‌وه هاتبوون چۆنیه‌تی به‌رێوه‌چوونی
پرۆسه‌كه بگوازنه‌وه، له یه‌كه‌م دانیشتنی په‌رله‌مانیشدا كه‌سایه‌تی وه‌كو
دانیال میتران وتاری هه‌بوو ، مژده‌ی ئه‌وه‌ی دایه گه‌لی كورد، گوتی (مادام ئێوه
برواتان به هه‌ڵبژاردن و دێموكراسی و سیسته‌می په‌رله‌مانی هه‌یه ،فه‌ره‌نسا و
هه‌موو وڵاتانی رۆژئاوا پشتیوانی‌تان ده‌كه‌ن)..ئه‌مه سه‌ره‌تایه‌كی زۆر گرنگ بوو
بۆ بونیادنانی حكومه‌تی باش و پیشاندانی نمونه‌یه‌كی جوانی به‌رێوه‌بردن به
جیهانی ده‌ره‌وه ..به‌ڵام له ئه‌نجامدا پێچه‌وانه بوو
2-له رووی یه‌كسانی هاوڵاتیانه‌وه، ئه‌گه‌ر سه‌یری ته‌واوی پۆست و
جومگه‌كانی ده‌سه‌ڵات بكه‌ین، چ له په‌رله‌مان و چ له كابینه‌كانی سه‌ره‌تا
،كۆنترۆڵ و هه‌ژموونی هیچ ناوچه‌و بنه‌ماڵه‌و بیروباوه‌رێكی دیاریكراوی پێوه دیار
نیه‌و تا راده‌یه‌ك به یه‌كسانی خه‌لكی هه‌موو شاروشارۆچكه‌كانی كوردستان ده‌بینین
..به‌ڵام دووای (29)ساڵ ورده ورده نه‌وه‌ی دووه‌می بنه‌ماڵه‌كان له هه‌موو كایه‌كاندا
به‌ده‌رده‌كه‌ون و ده‌سه‌ڵاتی ناوچه‌گه‌رێتی و بنه‌ماڵه‌یی ریشه داده‌كوتێت و
سیمای حكومه‌تداری و كاری دامه‌زراوه‌یی ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه، چه‌ند بنه‌ماڵه‌یه‌ك
ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و ئابوری قۆرخ ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ بنه‌ماكانی حكومه‌تی
باش‌دا ناگونجێت ،جگه له‌وه‌ی پێچه‌وانه‌ی بنه‌مای یه‌كسانی هاوڵاتیانه ،ناته‌بایی
كۆمه‌ڵایه‌تی ورق وئیرهییش له نێوان پێكهاتهكنی كۆمه‌ڵگادا دروست ده‌كات
3-له رووی سه‌روه‌ری
یاسا و كاركردن له رێگای حكومه‌ت و په‌رله‌مان و ده‌زگا شه‌رعیه‌كانه‌وه ، نه‌ك
له رێگای حیزب و كه‌سایه‌تیه‌كانه‌وه ،.. له سه‌ره‌تای كابینه‌ی یه‌كه‌مدا،
كۆنگرێسی ئەمریكا بڕیاری دا (چل ملیۆن دۆلار) بۆ كوردەكان تەرخان بكرێت، ئیتر وه‌كو
كاری حكومه‌تداری و دامه‌زراوه‌یی خرایه سەربودجەی تایبەت بە دابینكردنی
پێداویستیە مرۆییە بنەڕەتیەكانی وەكو داودەرمان و خۆراك و پێداویستی كشتوكاڵی و
نەخۆشخانەو گواستنەوەو ئامێری هەڵگرتنەوەی مین لە هەرێمی كوردستان ،هه‌روه‌ها
كۆمەڵەی پزیشكانی بەرلین (175000) ماركی ئەڵمانی و پەرلەمانی نەمسا (253000)دۆلار
و نوێنەری حكومەتی هەرێم لە ئەڵمانیا چل هەزار ماركی ئەڵمانیان پێشكه‌شی حكومه‌تی
هه‌رێمی كوردستان كرد،ئه‌مه‌ش وه‌كو سیمایه‌كی حكومه‌تداری له رۆژی 3/10/1993را
دەستی وەزیری دارایی كرا ، به‌ڵام دووای (29)ساڵ هاوكاریه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان له
رێگای داموده‌زگای خێرخوازی حیزبی و رێكخراوی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی سێبه‌ری حیزب و
ئۆرگانه حیزبیه‌كانه‌وه دابه‌ش ده‌كرێت
4-له
رووی به‌شداری سیاسی هاوڵاتیانه‌وه جگه له‌وه‌ی ریژه‌ی به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا
خول له دووای خول كه‌متر بووه‌ته‌وه، له رووی نیشتمانیشه‌وه خول له دووای خول
پارتی و یهكتی لۆكالێتر بوون و هه‌ندێك له ناوچه‌و ده‌ڤه‌ره‌كانی كوردستان هیچ
ئاماده‌ییه‌كان له سه‌ر شانۆی سیاسی و گۆرینی ئاراسته‌ی رووداوه‌كاندا نه‌ما ،ئه‌گه‌ر
به‌راوردێكی خولی یه‌كه‌می په‌رله‌مان به خولی چواره‌م یان پێنجه‌م بكه‌ین، ده‌بینین
خه‌ڵكی كه‌ركوك وناوچه كوردستانیه دابرێنراوه‌كان خول له دووای خول له په‌رله‌ماندا
ژماره‌یان كه‌م بوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها نوێنه‌رانی یه‌كێتی له دهۆك و هه‌ولێر و په‌رله‌مانتارانی
پارتی له خه‌ڵكی كه‌ركوك و گه‌رمیان و سلێمانی ته‌واو كه‌مبوونه‌ته‌وه، حیزبایه‌تی
كۆمه‌ڵگاكه‌ی پارچه پارچه كردووه‌و به‌شداری سیاسیی دابه‌شكردووه
5-له رووی ئابوری به‌رهه‌مهێنه‌رانه‌وه ،جگه له
داهاتی گومرك و خاڵه سنوریه‌كان ،له سه‌ره‌تای راپه‌ریندا له شاره‌كانی هه‌رێم
چه‌ندین كارگه‌ی وەكو (شەكرو جگەرەو برافین لە سلێمانی ، تووتن لە كۆیەو هەڵەبجە ،
جگەرەو مەڕمەڕو ماست ورستن و چنین و خشت و وشككردنەوەی میوە لە هەولێر ، قوماش و
كارەبا و قوتوبەندیكرنی خواردەمەنی لە دهۆك )هه‌بوون، له پاڵ ئه‌مانه‌شدا به ده‌یان
رێكخراوی وه‌كو كۆمەڵەی فریاكەوتنی كوردستان(K.R.A) و
رێكخراوی قەندیل و هابیتات و كۆمەڵەی پزیشكانی بێ سنور و مانگی سوری عێراقی و
..هتد هه‌بوون به‌ڵام دووای (29)ساڵ له جیاتی گه‌شه‌كردنی به‌رهه‌می خۆماڵی و به
مه‌ده‌نی كردنی كاری رێكخراوه‌كان .هیچ ئاسه‌وارێكی كارگه‌كان نه‌ماوه‌و رێكخراوه
خێرخوازیهكانیش به حیزبی و بنه‌ماڵه‌یی كراون. به گشتی له
هه‌موو بواره‌كانی تریشدا وه‌كو گه‌شه‌نه‌كردنی مه‌عریفی و دابه‌زینی ئاستی زانستی
و له ده‌ستدانی ره‌سه‌نایه‌تی له به‌رهه‌مهێنانی ئه‌ده‌بی و هونه‌ری و نا
ئارامی سیاسی و فراوانبوونی ره‌هه‌نده‌كانی گه‌نده‌ڵی وگه‌وره‌بوونی قه‌باره‌ی
گرفته كۆمه‌لایه‌تی و ده‌رونی و ئابوریه‌كان له ماوه‌ی ئه‌م (29)ساڵه‌دا نیشانه‌ی
ئه‌نجامێكی خراپن له دروستكردنی حكومه‌تی باش‌دا..
879 جار خوێندراوەتەوە