رێكخستنی بیرۆكراتی له
كارگێری و به‌رێوه‌بردنی كۆمه‌ڵگای كوردیدا مێژوویه‌كی دووردرێژی نیه، جگه له‌م
(29)بیست و نۆ ساڵه‌ی باشووری كوردستان، ئیتر به درێژایی مێژووی كورد چه‌ند جارێك
و بۆ ماوه‌ی زۆر كه‌م هه‌لێكی بۆ رێكه‌وتووه په‌یكه‌رو دامه‌زراوه‌یه‌كی كارگێری
كوردی دامه‌زرێنێت، وه‌كو سه‌ره‌تای بیسته‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو له سلێمانی سه‌رده‌می
شێخ مه‌حموود، و ناوه‌راستی چله‌كان له مه‌هاباد سه‌رده‌می پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د،
و نزیكه‌ی ده ساڵێكیشه له به‌شێكی رۆژئاوای كوردستان، بۆیه كورد ئه‌زمونی له‌گه‌ڵ
ئیتیكهكانی پیشه‌ی رێكخستنی بیرۆكراتیدا نیه، واته ئه‌خلاقی كاری بیرۆكراتی كه‌مه
یان نیه، ئیتر ئه‌م بێ ئه‌خلاقیه له رێكخستنی بیرۆكراتیدا سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی
گه‌نده‌ڵیه‌كان بووه له فه‌رمانڕه‌وایی كوردیدا ،هه‌ندێكجار كاره‌ساتی نه‌ته‌وه‌یی
گه‌وره‌شی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه.
بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مه نه‌كه‌ینه
بیانووی گه‌نده‌ڵیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، بێ ئه‌خلافی پیشه‌یی ته‌نیا په‌یوه‌ندی
به مێژوو و وه‌رگرتنی ئه‌زمون و شاره‌زاییه‌وه نیه له كاری دامه‌زراوه‌یی و
رێكخستنی بیرۆكراتیدا، بۆیه ده‌ڵێم سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ره‌كیه و ناڵێم ته‌نیا
هۆكاره ،چونكه هۆكاره‌كانی تر زۆرن بۆ گه‌نده‌ڵی وخیانه‌ت، هه‌ندێكیان په‌یوه‌ستن
به كلتوری كۆمه‌ڵگا و په‌یوه‌ندی نێوان به‌ها و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانه‌وه .
به‌رژه‌وه‌ندی كۆلكه‌یه‌كی
هاوبه‌شه له نێوان ئیتیكهكانی پیشه‌و گه‌نده‌ڵیدا، ناوه‌رۆكی فه‌لسه‌فه‌ی به‌رێوه‌بردن ئه‌مه
دیاری ده‌كات، واته سیسته‌می سیاسی كۆمه‌ڵگا ،چونكه سیاسه‌ت هونه‌ری
به‌رێوه‌بردن و گه‌یشتن به به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانه، خۆشبه‌حاڵی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه‌ی سیاسه‌تمه‌داره‌كانی
بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی كار ده‌كه‌ن و ئامانجی سیاسه‌تكردنیان وه‌كو به‌هایه‌كی مرۆیی
به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی كۆمه‌ڵگایه، چونكه هه‌میشه سیاسه‌ت روانگه و ئاراسته‌كانی خۆی
له به‌رژه‌وه‌ندیه‌وه وه‌رده‌گرێت، ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندیه‌ش چ به‌ده‌ستهێنان یان دوورخستنه‌وه‌ی
زیان بێت، لێره‌وه په‌یوه‌ندیه‌كی زۆر توند و تۆڵ له نێوان به‌ها مه‌عنه‌ویه‌كانی
كۆمه‌ڵگا و به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی بكه‌ره كۆمه‌ڵایه‌تی و كارگێڕی و سیاسیه‌كانیدا
هه‌یه به رێكخستنی بیرۆكراتی و سیسته‌می
كۆمه‌ڵایه‌تی وده‌سه‌ڵاتی سیاسیشه‌وه، هه‌ر كاتێك به ده‌ستهێنان یان دورخستنه‌وه‌ی
زیان له تاكه كه‌س یان بنه‌ماڵه یان حیزب و گروپێك بووه ئامانجی دامه‌زراوه‌كان
له په‌یكه‌ره‌كانی كارگێری و كۆمه‌لایه‌تی وسیاسیدا، ئیتر هیچ مانایه‌ك بۆ ئیتیكی
پیشه‌یی یان (ئه‌خلاقی كاری دامه‌زراوه‌یی )نامێنێته‌وه‌و گۆمه‌ڵگا لێوان لێو ده‌بێت
له گه‌نده‌ڵی و چاوه‌روانی كاره‌ساتی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی لێ ده‌كرێت.
جگه له مێژوو و كه‌ڵه‌كه‌بوونی ئه‌زمون وشوێنی به‌رژه‌وه‌ندی
له سیاسه‌ت و فه‌لسه‌فه‌ی به‌رێوه‌بردندا، میراتی كۆمه‌ڵایه‌تی و كهلهپورو
كلتوری كۆمه‌ڵگاش رۆڵی كرنكیان هه‌یه له به‌هێزكردن یان لاوازكردنی ئیتیكه پیشه‌ییه‌كان، یان به‌رده‌وامی دیارده‌ی گه‌نده‌ڵیدا، چونكه چۆنیه‌تی گوزارشت
كردن له به‌ها جوانه‌كان وێنه‌ی كلتوری كۆمه‌ڵگامان پێ پیشان ده‌دات، و ئه‌وه‌ی
به‌ها ده‌داته هه‌ر ره‌فتارو كرده‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی كلتوره، هه‌ر له
چوارچێوه‌ی كلتوریشدا ئه‌وه‌ی وه‌ك به‌ها ودهركهوتهیهكی مرۆیی چوان كۆنترۆڵی
بكه‌ره‌كانی ده‌كات تا جڵه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان بكه‌ن له كارلێك و به‌ریه‌ك
كه‌وتنێكی كۆمه‌ڵایه‌تیدا بریتیه له ئه‌خلاق، كاتێك ئه‌م كارلێك و به‌ریه‌ك كهوتنانهی
هه‌ندێك له كه‌سایه‌تیه‌كان فراوانتر ده‌بێت و ئاستی باڵاتر وه‌رده‌گرێت، یان ده‌بێته
كاری رۆژانه‌ی و به‌رپرسیاریه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی له ئه‌ستۆ ده‌گرێت، به شێوه‌یه‌كی
سروشتی ده‌بێته جومگه‌یه‌ك له جومگه‌كانی به‌رێوه‌بردنی كۆمهڵگاو شێوازی سیسته‌مێكی
كۆمه‌ڵایه‌تی درووست ده‌كات، ئه‌وه‌ی رێكخستنی بیرۆكراتی له‌م سیسته‌مه جیا ده‌كاته‌وه،
به‌رپرسیاریه‌تی یاسایی و ئیتیكهكانی پیشه‌یه، به‌ڵام به‌رپرسیاریه‌تی ئه‌خلاقی
جیاوازه و فراوانتره له به‌پرسیاریه‌تی یاسایی، ئه‌گه‌رچی له رێكخستنی
بیرۆكراسی و حكومه‌تداریدا به یاسا ئه‌رك و ماف و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كان دیاری ده‌كرێن
و عاقیبه‌تی سزای یاساییان بۆ دانراوه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له كلتوری كۆمه‌ڵگاكه‌دا
نه‌بنه ئیتیكی پیشه‌یی و ئه‌خلاقی كاركردن، گه‌نده‌ڵی به‌رده‌وام ده‌بێت، له
راستیدا ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندی به فه‌له‌سه‌فه‌ی به‌رێوه‌بردن و سیسته‌می سیاسیه‌وه
هه‌یه چۆن ئیتیكهكانی پیشه یان ئه‌خلاقی كاركردنی دامه‌زراوه‌یی ده‌كاته نمونه‌ی
به‌ها جوانه‌كانی كۆمه‌ڵگا و رێگری له گه‌نده‌ڵی .
969 جار خوێندراوەتەوە