ناوچەکە روو لە گۆڕانکاری و تەقینەوەی گەورەدایە،
بەغدا ڕۆژ بە ڕۆژ پێگەی دەستووریی هەرێم لاواز دەکات. وڵاتانی دراوسێش چاویان لە لاوازیی ناوخۆی کوردە، گوتاری (دووئیداری) یان بەفەرمی خۆدابەشکردن ، نەک چارەسەر نییە ،بەڵکو جێبەجێکردنی خواستی داگیرکەران و نەیارانە . بۆپشتراستکردنەنەوەی بوچونەکە با لەم خاڵە جەوهەریانە ورد بینەوە .
١_ گوتاری دووئیدارەیی بۆچونێکی 'کۆنە و ناوە ناوە دەوترێتەوە، بەئامانجی چارەسەر یا وەک کارتی فشار. مێژوویی دوێنێیان بیرچوبێتەوە . لە ساڵانی نەوەدەکاندا هەتا هەنووکەش، هەرێمی کوردستان تاقیکردنەوەی تاڵی دووئیداریی (هەولێر و سلێمانی) چەشتووە؛ ئاکامەکەی تەنیا بێهێزبوونی پێگەی کوردو زیادکردنی تەنگژەو قەیران و نائومێدکردنی خەڵک و نەهێشتنی متمانەیە، پاشان بەفیڕۆچوونی سامانی گشتی، و دروستبوونی ناکۆکی قووڵی کۆمەڵایەتی. بۆیەگەڕانەوە بۆ ئەو چەمکە، پاشەکشەیەکی گەورەیە لە هەموو دەستکەوتە دەستوورییەکان .
٢_ئەگەرکؽشە لە شێوازی بەڕێوەبردن و دەسەڵاتی دارایی دا هەیە. چارەسەر شۆرکردنەوەی دەسەڵات و ناناوەندێتی یاسایی و کارگێڕییە. دەسەڵات دەداتە پارێزگاکان بۆ ڕاپەڕاندنی کاروباری هاووڵاتیان و پەرەپێدانی ئابووری خۆجێیی.
٣_ خواستی گەلی کوردستان و گوشاری دەرەوە، نەیتوانی ملەکردنیان بۆ یەکنەخستنی دامەزراوە نیشتمانییەکان و مانەوەی هێزی حزبی، بگۆرێ . ناساندنی هەرێم بۆ دوو زۆنی سیاسی و سەربازیی جیاواز . گەورەترین هەڕەشەیە لەسەر داهاتووی گەلەکەمان. چونکە بەمانای نەمانی قەوارەی هەرێم .کاتێک بەهۆی ململانێی سیاسی و حزبی ، پەرلەمان پەک دەخرێت و دامەزراوە شەرعییەکان لاواز دەکرێن، بۆشایی یاسایی دروست دەبێت . بە هێزی حزبی و چەکدار پڕی دەکەنەوە.
گەلەکەمان لەساییەی ئەوسیاسەتە کە رۆژانە دەست وپەنجە، لەگەل لێکەوتەکانی نەرم دەکات . لەج دۆخێکی ناسەقامگیرو خراپ دا ژیان دەگوزەرێنێ .
چارەسەری ڕاستەقینە لەچیدایە؟
لەبری تیژکردنەوەی چەقۆی دابەشبوون .لەپێناوی گێڕانەوەی متمانە بۆ پرۆسەی سیاسی و دیموکراتی. هەموو تواناو گوشارەکان بۆ کاراکردنەوەی دامەزراوەی پەرلەمان و پابەندبوون بەماوەی یاسایی هەڵبژاردن بدرێت . حكومەت ناچار بکرێ . بودجەو پلانی هەبێت و .شەفافانە لەسەر بنەمای دیمۆگرافیی و جوگرافی دادپەروەرانە دابەشبکرێت . نەک بەپێی ڕێککەوتنی سیاسی ژێر بە ژێر .
لەبەرچی کار بۆ دامەزراوەیی کردن ناکرێت؟
ترس؛ لە دەستاو دەستکردنی کردنی دەسەڵات و چەسپاندنی سەروەری یاسا..
چکاوەی وتە
هاوارکردن بۆ (دووئیداری) جۆرێکە لە خۆکوشتنی سیاسی و هاندانی ڕای گشتی بەو ئاراستەیە فریودانێکی گەورەیە. گریمانەی سوڕانەوەیە لەبازنەی بەتاڵ ، چارەسەر لە تۆخکردنەوەی سنوورەکانی دێگەڵەدا نییە. بەڵکو لە چاکسازیی ڕیشەیی و گەڕانەوە بۆ سەروەری یاساو بەنیشتیمانیکردنی هێزە چەکدارەکان، ئەویش بە دەرهێنانی بڕیاری سەربازی لە مەکتەبی سیاسی حزبەکان و بەکرداری خستنەژێر ڕکێفی وەزارەتی پێشمەرگە .ئەویش
قبوڵکردنی یەکتر لەژێر چەتری پایتەختێکی نیشتمانیدا کە هی هەمووان بێت.
93 جار خوێندراوەتەوە