سه‌رژمێری له شێوه
ساكار‌و سه‌ره‌تاییه‌كه‌یدا، رابردویه‌كی كۆن و دورودرێژی له مێژوی مرۆڤایه‌تیدا
هه‌یه، له‌سه‌رده‌می ده‌وڵه‌تانی كۆیله‌داری بابلی، میسری، گریك و رۆمدا، زۆرجار
هه‌وڵیانداوه هێزو توانا مرۆیی وئابوریه‌كانی خۆیان بزانن، له رێگه‌ی سه‌رژمێریه‌وه
بڕی باج وسه‌رانه و نێرینه‌ی ته‌مه‌ن سه‌روی هه‌ژده‌ساڵ هه‌ژمار بكه‌ن بۆ كاروباری
سه‌ربازی و كاتی پێویستی ده‌وڵه‌ت، به‌ڵام هه‌مو ئه‌و زانیاریانه‌ی كۆده‌كرانه‌وه
به نهێنی و له تۆمارگه‌ی كاربه‌ده‌سته باڵاكاندا ده‌مانه‌وه، چونكه هیچ
ئامانجێك له‌پشت ئه‌و سه‌رژمێریانه‌وه نه‌بو جگه له سه‌رانه‌و سه‌ربازی، له
كۆتایی سه‌ده‌ی هه‌ژده و سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی نۆزده‌وه، له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگه‌ی
مرۆیی، په‌ره‌سه‌ندنی ئامێر‌و كه‌ره‌سته‌كانی به‌رهه‌مهێنان، داهێنانی ئامرازه‌كانی
گواستنه‌وه‌ی خێراتر، تێكه‌ڵاوبونی كلتوره‌كان، سه‌رهه‌ڵدانی بیرۆكه‌ی داگیركاری، ده‌ست به‌سه‌راگرتنی ناوچه دوره‌كان له ئه‌فریقیا
و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست وهندو شوێنه‌كانی تر، شێوازێكی نوێی سه‌رژمێری له وڵاتانی
ئه‌وروپیدا سه‌ری هه‌ڵدا، تا چەمکی (ئاماری دانیشتوان) شوێنی سەرژمێری گرتەوە، كه
تیایدا تەواوی زانیاریە دێموگرافی و ئابوری و کۆمەڵایەتیەکان کۆدەکرێنەوە، گرنگترین
تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی بریتی بون له خۆئاماده‌كردنێكی باشی پێشوه‌خته، له رێگه‌ی
پرۆڤه‌وراهێنان به كه‌سانی گونجاو بۆ ئه‌نجامدانی پرۆسه‌كه، ئاماده كردنی فۆرمی
خێزانیی تایبه‌ت و راپەراندنی لە یەککاتدا، دواتر جیاكردنه‌وه‌یه‌كی وردی زانیاریه‌كان،
تاوتوێ كردنی ئه‌و زانیاریانه‌ی پێویستن له‌م ئامارە‌دا كۆبكرێنه‌وه، هۆشیاركردنه‌وه‌ی
جه‌ماوه‌ر له گرنگی وبایه‌خی پرۆسه‌كە و هەروەها دابینكردنی بودجه‌یه‌كی باش بۆ ئه‌م كاره‌و چه‌ندین
ورده‌كاری دیكە .
له دوای جه‌نگی
جیهانی دوه‌مه‌وه و له‌سه‌ر ئاستی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان، بە دیاریکراوی لە
ساڵی (1969)ـوە لە رێگای سندوقی دانیشتوانەوە، رێكخراو و به‌رنامه‌ی تایبه‌ت بۆ
ئاماری دانیشتوان دانرا، چ بۆ هاوكاری كردنی وڵاتانی تازه پێگه‌یشتو، یان توێژینه‌وه
له دیارده دانیشتوانیه‌كان به گشتی، دواتر رێنمایی كردنی وڵاتان و ئاگادار
كردنه‌وه‌یان له مه‌ترسیه‌كانی نه‌بونی داتای پێویست له‌سه‌ر چه‌ندایه‌تی وچۆنایه‌تی
دانیشتوان .
له عێراقدا ، هەر
لە سه‌ره‌تای پێكهێنان و لکاندنی باشوری کوردستان بە عێراقەوە، چه‌ند هه‌وڵێكدران
بۆ سه‌رژمێری كردنی دانیشتوان، به‌ڵام ئه‌م هه‌وڵانه سه‌ركه‌وتو نه‌بون و به‌خه‌مڵاندن
و مه‌زه‌نده‌كاری ژماره‌كه‌یان دیاری كرد، وەکو ئەوەی لە ساڵانی (1927 و 1935)ـدا
كرا.
یه‌كه‌م سه‌رژمێرى
فه‌رمی و له رێگه‌ی فۆرمی تایبه‌ت و به‌شداری لایه‌نی نێو ده‌وڵه‌تی و له‌لایه‌ن خه‌ڵكی
شاره‌زاو تا راده‌یه‌ك پیسپۆڕه‌وه ئه‌نجامدرابێت، ئه‌و سه‌رژمێریه پڕ كه‌موكورتی
و ناته‌واوه‌یه كه له ساڵى (1947) ئه‌نجامدراوه، لەم سەرژمێریەدا بە هۆی سەختی
ناوچە کوردنشینەکانەوە و نەبونی ئامرازی گواستنەوە و خراپی رێگاوبان و کەمی ژمارەی
خوێندەوار و بەشدارانی تۆمارکردنەکە، بە تایبەتی کەمی ریژەی خوێندەوارانی کورد، به
هه‌زاران گوندی كوردستان تۆمار نه‌كراوه و به‌رپرسان و فه‌رمانبه‌رانی سه‌رژمێریه‌كه
سه‌ردانی ئه‌و ناوچانه‌یان نه‌كردوه....
لە عیراقدا بڕیار بو
ئیتر هه‌ر (10) ساڵ جارێك سه‌رژمێری بكرێته‌وه، بۆیه دواتر له ساڵه‌كانى (1957 – 1965 – 1977 – 1987 ) سه‌رژمێرى ئه‌نجام دراوه له مانه‌شدا جگه
له ساڵی (1957) ئیتر له هه‌مو سه‌رژمێریه‌كانی تردا ره‌وشی سیاسی وكارگێڕی له عێراقدا
له‌وپه‌ڕی نائارامی و نا له‌باریدا بوه بۆ ئه‌نجامدانی سه‌رژمێریی، یه‌كێك له‌مه‌رجه‌كانی
سه‌رژمێری سه‌ركه‌وتو ئارامی و له باری ره‌وشی سیاسی و كارگێڕیه، ئه‌نجامدانی سه‌رژمێری
له ساڵی (1965)ـدا خۆی نائاسایی بو، چونكە عێراق به زنجیره كوده‌تا و شه‌ڕ و
ناكۆكیدا تێده‌په‌ڕی، جگه له‌وه‌ی له كوردستاندا شۆڕشی ئه‌یلول چوارساڵ زیاتر بو
درێژه‌ی هه‌بو، له ساڵی (1977)ـدا سه‌دان هه‌زار كورد ئاواره‌ی ئێران وڵاتانی
جیهان بون، له‌و سه‌رژمێریه‌دا ناونوس نه‌كران، له ساڵی (1987)ـدا كه دوا سه‌رژمێریه
له‌م سێ پارێزگایه‌ی كوردستاندا كرابێت، لە گەرمەی جەنگی عیراق –ئیران و گونده‌كانی
كوردستان هه‌مو وێران كرابون و جگه له ناوه‌ندی پارێزگاكان و شارۆچكه‌كان و ئه‌وانه‌ی
لە لایەن دەسەڵاتی ناوەندەوە تەواو کۆنترۆڵکرابون، ئیتر ته‌واوی ناوچه‌كه به‌گشتی
كرابوه ناوچه‌ی سه‌ربازی و قه‌ده‌غه‌كراو ونه‌ك هه‌ر ناونوس نه‌كران به‌ڵكو دواتر
به‌ر شاڵاوه‌كانی ئه‌نفالیش كه‌وتن، ئه‌وانه‌ی رزگاریشیان بو، هیچ کەسێک له سه‌رژمێری
(1987)ـدا ناونوس نه‌كراوه، له ساڵى (1997)دا به هه‌مان شێوه‌ی سه‌رژمێریه‌كانی
پێشوتر سه‌رژمێریه‌ك له عێراق كرا به‌ڵام جگه له ناوچە کوردستانیە
دابڕینراوەکان، سێ پارێزگاكه‌ی تری كوردستانی نه‌گرته‌وه، هەروەها لە دوای ساڵی (2003)ـوە
بارودۆخیکی لەبار نەهاتە ئاراوە بۆ ئاماری دانیشتوان لە عیراقدا.
کەواتە جگە لە
کەموکورتی و ناتەواوی زۆربەی ئەو سەرژمێری و ئامارانەی لە عێراقدا کراون لە
بیستەکانەوە تا هەشتاکان، ئیستا نزیکەی چل ساڵە پرۆسەیەکی دیکەی لەو جۆرە لە
کوردستان ئەنجام نەدراوە، بریارە لە (20ـی ئۆکتۆبەری 2024) لە عیراقدا ئاماری دانیشتوان
بکرێت، بە شێوەیەکی ئەزمونی لە مانگی ئایاری رابردودا چەند نمونەیەک ئەنجامدرا، بە
پێی هەواڵەکان ئامادەکاری کراوە لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا پرۆسەکە بە شێوەی کۆتایی
ئەنجام بدرێت ..
وەکو دەرئەنجام
ئەگەر بە وردی سەیری مێژوی سەرژمێری و ئامارەکانی دانیشتوان بکەین لە عیراقدا، بە
درێژایی مێژو غەدر لە کورد کراوە، لەسەرەتادا بە هۆی سەختی ناوچەکەو نەبونی
رێگاوبان و بەرزی ریژەی نەخوێندەواری و ترسی کورد لە دەسەڵات، دواتریش کوردستان
ئارام نەبوە، یان کورد دەسەڵات و رۆڵی بەرچاوی لە پرۆسەکەدا نەبوە، جگە لەوەی
نزیکەی چل ساڵە سەرژمێری سەرتاسەری دانیشتوان لە عیراقدا نەکراوەو لەم ماوەیەدا گۆڕانی
دیمۆگرافی گەورە لە کوردستان رویداوە، بەتایبەتی لە ناوچە کوردستانیە دابڕینراوەکادا.
ئێستا بە سەدان
گوندی کورد لە ناوچە کوردستانیە دابڕینراوەکاندا، کە لە ئاماری دانیشتوانی ساڵی (1957)
ناویان هەیە و تۆمار کراون و ئەو کاتە بە دەیان خێزانی کوردی لێ نیشتەجێبوە، ئێستا
چۆڵن و ئاوەدان نەکراونەتەوە و دانیشتوانەکەی ئاوارەی شارەكانی هەولێر و سلێمانین،
یان لە دەرەوەی وڵات دەژین، جگە لەوەی سەدان گوندی دیکە کە لە ئاماری دانیشتوانی
ساڵی (1957)ـدا چل پەنجا خێزانی کوردی لێ نیشتەجی بوە و ئیستا سێ یان چوار خێزانی
بۆ گەراوەتەوە! ئەوانیش هیچ ئومێدیکیان بە ئایندەی ناوچەکە نیە و ناتوانن هیچ
سەرمایەگوزاریەک بکەن و دڵنیا بن کە جارێکی دیکە ئاوارە نابنەوە، بۆیە مسۆگەر نیە
ئەو چەند خێزانەش لە کاتی سەرژمێری و ئەنجامدانی ئامارەکە لە گوندەکانیان ئامادە
بن و تۆمار بکرێن ..
لە بەرامبەر ئەمەدا،
بە هەزاران خێزانی عەرەب لە ناوچە کوردستانیە دابڕینراوەکان، بە تایبەت لە مەرکەزو
ناو شاری کەرکوکدا، نیشتەجێکراون ، ئاسانکاری بونیادنانی خانوبەرەو خزمەتگوزاری و
گواستنەوەی فۆرم و پشتگیری نیشتەجێبونیان بۆ کراوەو وەکو دانیشتوانی رەسەنی
ناوچەکە مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێ، وەکو مافی هاوڵاتیبون، هەر عیراقیەک ئازادە لە کوێ
دادەنیشێت و مافی نیشتەجێبون و پیشکەشکردنی خزمەتگوزاری هەیە، بەڵام دەستوری
عیراقی نوی رێگا بەو جۆرەی نیشتەجێبون نادات کە بە مەستی گۆڕینی دیمۆگرافی ئەنجام
دەدرێت، بۆیە پێویستە سەرکردایەتی سیاسی کورد زامنی ئەوە بکات کە ئەنجامەکانی ئەم
ئامارە بە هیچ شێوەیەک بۆ یەکلایی کردنەوەی کێشەکان مامەڵەی پێوە ناکرێت و
بەکارنایەت، لەگەڵ ئەوەی ئاماژە بە بەباری نەتەوەیی و مەزهەبی تێدا ناکرێت ..
هەروەها پێویستە،
لە دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان یان دەستەی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی هەرێم
لیژنەیەک پێکبهێنرێت لە پسپۆرانی دیمۆگرافیا و ئامار‌و کۆمەڵناسی و جوگرافیا و
دەرونزانی بۆ پێداچونەوەیەکی وردی ئەو فۆڕمەی لە پرۆسەکەدا بەکاردێت بۆ دڵنیابون
لەو زانیاریانەی مەبەستە کۆ بکرێنەوە ، ئایا سودو بایەخیان چیە؟ یان دواتر چۆن
دەتوانین لە توێژینەوەی زانستی و بەراوردکاریدا بەکاریان بێنین ، نەک بە
پێچەوانەوە لە جیاتی زانینی قەبارەی ستەمەکانی سەر گەلەکەمان، داوای جۆرە
زانیاریەکی تێدا بێت راستیەکان چەواشە بکات ...
355 جار خوێندراوەتەوە