له زانسته سیاسیه‌كاندا
یه‌كێك له جۆره‌كانی پۆلێنكردنی حیزبه‌كان له سه‌ر بنه‌مای ئایدیۆلۆژیه، كه تیایدا
بۆ سێ جۆر پۆلێن ده‌كرێن (حیزبی ئایدیۆلۆژی و حیزبی پراگماتی و حیزبی كه‌سی (یان
بنه‌ماڵه‌یی).
له ناو حیزبه ئایدیۆلۆژیه‌كانیشدا
راست و چه‌پ وه‌كو دوو چه‌مكی سیاسی بۆ پۆلێنكردنێكی وردتر به‌كار دێت، ئه‌گه‌ر له
رووی ئایدیۆلۆژیه‌وه وێنای راسته‌هێڵێكی دووجه‌مسه‌ری بكه‌ین ، جه‌مسه‌رێكی ئه‌وپه‌ڕی
چه‌پ و جه‌مسه‌ره‌كه‌ی دیكه ئه‌وپه‌ڕی راست ، له نێوانیاندا چه‌پ و راستی نه‌رمترو
میانره‌و و ناوه‌ند و چه‌ندین ئاستی تریان هه‌یه.
له رووی مێژووییه‌وه
ره‌گ و ریشه‌ی
ئه‌م چه‌مكانه بۆرۆژگاری پێش شۆرشی فه‌ره‌نسی
،نزیكه‌ی دووسه‌دو په‌نجا ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌گه‌رێته‌وه ، له‌م ماوه دووردرێژه‌دا
، تا راده‌یه‌ك واتا‌و و ناوه‌رۆكی مانا بنچینه‌ییه‌كه‌یان گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتووه،
سه‌ره‌تا ئاماژه‌بوو بۆ شوێنی دانیشتنی نوێنه‌ره‌كانی په‌رله‌مان و دوواتر گوزارشت
بوو له دوو جۆری ئایدیۆلۆژیا‌و جیهانبینی جیاواز .
جاران چه‌پ حیزبی جوڵه‌و
دینامیك و راست حیزبی سیسته‌م و ستاتیك بوو، چه‌پ بزاوت و راست راوه‌ستان بوو،
چه‌پ عموم و راست ئه‌عیان بوو، چه‌پ ده‌نگی چینه‌كانی خواره‌وه‌ی كۆمه‌ڵگاو راست
نوێنه‌ری خانه‌دان و دیوه‌خان بوو ، چه‌پ هێزو وزه‌ی كرانه‌وه‌و په‌ره‌سه‌ندن و گه‌شه‌پێدان
و راست نه‌ریت و ریسای كۆن و نه‌گۆران بوو.
ئیستا چه‌پ ئامرازه،
راست ئه‌نجامه، چه‌پ شێوازی عادیلانه‌ی كاركردنه، راست له‌گه‌ڵ بازاری ئازاد‌و به‌تاڵانبردنه،
چه‌پ دژی ریزبه‌ندیكردنی كۆمه‌ڵگایه ، راست جیاوازی چینایه‌تیی لا ره‌و‌ایه.، ته‌ركیزی
چه‌پ له‌سه‌ر یه‌كسانیه ، ته‌ركیزی راست له‌سه‌ر كۆكردنه‌وه‌ی هێزو سه‌رمایه‌یه
له ده‌ست گروپێكدا ، چه‌پ ناره‌زایه‌تی و ره‌خنه‌یه له ره‌وشی باو ، راست هێشتنه‌وه‌و
راگرتنی دۆخه‌كه‌یه، ئامانجی چه‌پ له‌بناغه‌وه هه‌ڵته‌كاندنی سیسته‌می جیاوازیه
، ته‌قه‌ڵای راست بۆ مانه‌وه‌و په‌لهاویشتنی
زیاتره، ئه‌ركی چه‌پ كارا كردن و به‌گه‌ڕخستنی گروپ و تویژه كۆمه‌لایه‌تیه‌كان و
ئاكتیڤكردنی به‌شداری سیاسیه ،هه‌وڵی راست بۆ بێ بایه‌خكردنی رۆڵی خه‌ڵك و وێناكردنی
هێزیكی سه‌رووی جه‌ماوه‌ره ، چه‌پ نوێنه‌ری كۆمه‌ڵانی خه‌لكی به‌ش مه‌ینه‌ت و
راست نوێنه‌ری چینی باڵایه .
به درێژایی مێژووی
دووسه‌ده‌ی رابردوو ،به تایبه‌ت له‌و كاته‌وه‌ی بانگه‌شه بۆ ده‌وڵه‌تی خۆشگوزه‌ران
ده‌ستی پێكردووه ، پرسیاری جه‌وهه‌ری فه‌لسه‌فه‌ی
سیاسی چۆنیه‌تی ململانێ و پێكه‌وه هه‌ڵكردنی
ئه‌و دوو ره‌وته ئایدیۆلۆژیه بووه، به دووای وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌دا گه‌ڕاون
ئایا له سیاسه‌تدا رووبه‌رێك هه‌یه بۆ پێكه‌وه كاركردنی دوو روانگه‌و جیهانبینی
جیاواز ؟ ئایا چاكسازی له‌سه‌رخۆو هه‌نگاو له دووای هه‌نگاو ده‌كرێت بۆ نه‌هیشتنی
جیاوازیه‌كان له ناو كۆمه‌ڵگادا؟ چۆن سته‌م له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگا لا ده‌برێت و ده‌سه‌ڵاتێكی
دادپه‌روه‌رانه و كۆمه‌ڵگایه‌كی خۆشگوزه‌ران
بونیاد ده‌نرێت؟ ئایا له رێگای خه‌باتی په‌رله‌مانیه‌وه چینه‌كانی خواره‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا
ده‌گه‌نه ئامانج؟
بۆ وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه
(فردریك ئینگلس) توێژینه‌وه‌ی (ره‌وشی كرێكاران له به‌ریتانیا )و (كارڵ ماركس) نامیلكه‌ی (ره‌خنه له به‌رنامه‌ی
گۆته وشه‌ڕی ناوخۆیی فه‌ره‌نسا) و (فلادیمێر لینین ) (كار چیه؟) و (ئه‌دوارد برنشتاین)كتێبی (كارل ماركس و ریفۆرمی
كۆمه‌لایه‌تی) و (كارڵ كاوتسكی) كتیبی (رێگای
به‌ره‌و ده‌سه‌ڵات) و (رۆزا لۆكسمبۆرگ) كتێبی (چاكسازی یان شۆرش) و به ده‌یان بیرمه‌ندو
سیاسه‌تمه‌داری دیكه‌ی وه‌كو (فردیناند لاسال و كارڵ لیبكنخت و پیه‌ر برۆدۆن و شارڵ
فۆریه‌و ئه‌لیكسه‌نده‌ر كیرنسكی)و...هتد ، تویژینه‌وه‌و كتێبیان بۆ درێژه‌دان به
خه‌بات و تێكۆشانی گه‌لان نوسیوه ، مشتومر و گفتوگۆی توندیان كردووه ، هه‌ندێك
له‌مانه زۆر جار یه‌كتریان به لاده‌رو هه‌ڵگه‌راوه‌و خیانه‌تكار تاوانبار كردووه
،به سازشكه‌رو خۆبه‌ده‌سته‌وه‌ده‌ر ناو
بردووه .
له لایه‌كی تریشه‌وه
جیهانبینی و تێزی هه‌ندێكیان بوونه هۆی سه‌رهه‌ڵدانی توندوتیژی و توندره‌وی له ئه‌وروپا و به ده‌یان هه‌زار كه‌س بوونه
قوربانی له‌و پێناوه‌دا ، ده‌توانین بڵێین له ماوه‌ی سه‌د سالی نێوان چله‌كانی سه‌ده‌ی
نۆزده تا چله‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌م زۆرترین نوسین و تویژینه‌وه له‌سه‌ر میكانیزمه‌كانی
خه‌بات وململانیی چه‌پ و راست نوسراوه، تیۆره‌كانی شۆرش و چاكسازیش له‌و ماوه‌یه‌دا
نوسران و به پراكتیكی هه‌موو تاقیكرانه‌وه .
ململانێی ئه‌م دوو ره‌وته
، به توندوتیژی ده‌ستی پێكرد ، سه‌ره‌تا (ماركس)ی لاو له‌و باوه‌ڕه بوو كه سیسته‌می
كۆمه‌ڵایه‌تی ته‌نیا به هێز ده‌سه‌پێنرێت نه‌ك به سازان و كۆده‌نگی ،ده‌یگوت (ئه‌گه‌ر
هه‌ڵبژاردن سودی بۆ چینه‌كانی خواره‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا هه‌بوایه قه‌ده‌غه‌یان ده‌كرد)!
. بۆیه گۆرانكاریه‌كانی میژوو بریتین له به‌رهه‌می شۆرش ، سیسته‌می سه‌رمایه‌داری
ده‌بێ بروخێنرێت نه‌ك چاك بكرێت ، به بۆچوونی هه‌ندێك له تویژه‌رانی بواری هزری
سیاسی له كۆتاییدا ماركس له‌سه‌ر هه‌مان بیروباوه‌ری توند نه‌ماوه‌و له تێزه‌كانیدا
جۆرێك گۆرانكاری روویداوه به تایبه‌ت دووای شكستی كۆمۆنه‌ی پاریس 1871..
دووای مردنی ماركس ئه‌و گۆرانكاریه
زیاتر له بۆچوه‌كانی (ئه‌نگلس)دا به‌ده‌ركه‌وت، كاتێك پشتیوانی خۆی بۆ ریفۆرم ده‌ربڕی
، به راشكاوی رایگه‌یاند له‌گه‌ل تاكتیكه كورتخایه‌نه‌كانی هه‌ڵبژاردنه، ئه‌گه‌ر
رێوشوێنی به‌ره‌و سۆشیالیزمی له‌سه‌رخۆ بگرێته‌به‌ر ،ئه‌مه‌ش خزمه‌تێكی زۆری به ریفۆرمیسته‌كان
كرد، له رۆژنامه‌ی لۆفیگارۆی فه‌ره‌نسیدا دووپاتی كرده‌وه كه له‌گه‌ڵ سۆشیالیزمی
هه‌نگاو له دووای هه‌نگاودایه، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه (شۆرش و كۆمه‌ڵگای
سۆشیالیستی دوو چه‌مكی نه‌گۆرو جێگیر نین، به‌ڵكو وه‌كو دیارده‌ی كۆمه‌لایه‌تی هه‌میشه
له گۆراندان، بۆیه ده‌بێ پشتیوانی
چاكسازی هه‌نگاو له دووای هه‌نگاو بكه‌ین به‌ره‌و ئامانج ،هه‌وڵی پرۆلیتاریا بۆ
وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵات له رێگای توندوتیژیه‌وه جۆرێكه له خۆكوشتن ،ئه‌گه‌ر ره‌وشی
میژوویی رێگای هه‌لبژاردنی په‌رله‌مانیی فه‌راهه‌م كردبێت به تایبه‌ت بۆرژوازی پیشه‌سازی
گه‌یشتبێته ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی كه ناتوانێت ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و كۆمه‌لایه‌تی خۆی
به‌سه‌ر ته‌واوی ئه‌و گه‌له‌دا بسه‌پێنێت) .
له شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی
نۆزده‌وه سۆشیال دێموكراته‌كانی ئه‌وروپا ،وه‌كو جۆرێك له جۆره‌كانی حیزبی ئایدیۆلۆژی،
له چوارچێوه‌ی سیسته‌می سه‌رمایه‌داریدا داوای ده‌ستێوه‌ردانی حكومه‌ت ده‌كه‌ن له
كایه‌ی ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تیدا ،نه‌ك روخاندنی حكومه‌ت ، باشترین ئامرازیش بۆ ئاراسته‌كردنی ده‌وله‌ت به‌ره‌و
خۆشگوزه‌رانی و رێكخستنی ئابوری له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكدا له چاكسازی هه‌نگاو
له دووای هه‌نگاو پرۆسه‌ی گۆرانكاری له‌سه‌رخۆدا ده‌بینن، جه‌خت له‌سه‌ر دووباره
دابه‌شكردنه‌وه‌ی داهات و سه‌روه‌ت وسامانی نیشتمانی و پابه‌ندبوون به دێموكراسیه‌تی
نوێنه‌رایه‌تی كردن، ده‌كه‌ن .
(برنشتاین) وه‌كو یه‌كێك له رابه‌رانی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه ،به پێچه‌وانه‌ی
پێشبینیه‌كانی ماركس بۆ گه‌شه‌كردنی سه‌رمایه‌داری و له‌ناوچوونی چینی ناوه‌ند ،له‌و
باوه‌ڕه بوو به په‌ره‌سه‌ندنی سه‌رمایه‌داری چینی ناوه‌ند فراوانتر ده‌بێ و لیبرالیزمی
نوێ چینه‌كانی كۆمه‌ڵگا له یه‌ك نزیكتر ده‌كاته‌وه، بۆیه زه‌مینه‌یه‌كی هاوبه‌ش
هه‌یه له نێوان چه‌پ و راست بۆ بونیادنانی كۆمه‌ڵگای خۆشگوزه‌ران .
ئه‌گه‌ر له‌م سه‌رده‌مه‌دا
سه‌رنج بده‌ینه وڵاتانی پیشه‌سازی پیشكه‌وتوو، تا راده‌یه‌كی زۆر پیشبینیه‌كانی (برنشتاین) ده‌بینرێت، له وڵاتانی ئه‌وروپادا
بۆچونه‌كانی برنشتاین راست ده‌رچوون، ئه‌و كۆمه‌ڵگایانه‌ی پره‌نسیپه دێموكراتیه‌كان
بووه به به‌شێك له كلتوری كۆمه‌ڵگا و یاسای مه‌ده‌نی له ناویاندا جێگیربووه،
به لایه‌نی كه‌مه‌وه خزمه‌تگوزاریه‌كانیان له ئاستێكی باشدایه‌و ره‌چاوی بنه‌ماكانی
مافی مرۆڤیان تێدا ده‌كرێت . هه‌موو ئه‌مانه‌ش له ماوه‌ی دوو سه‌ده‌ی رابردوودا
له ئه‌نجامی خه‌بات و ململانیی ئه‌م دوو ره‌وته‌وه به ده‌ست هاتوون.
سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش، ئه‌م تێزه‌ی
(برنشتاین) نه له‌و كاته و نه ئیستاش، جیگای په‌سه‌ندی رادیكاله‌كان نه‌بوو ، به
تایبه‌تی ئه‌و كاته له لایه‌ن كه‌سانی وه‌كو كارل كاوتسكی و رۆزا لۆكسمبۆرگ ، بلیخانۆف
و ئه‌مانه‌وه ره‌تكرایه‌وه ، پێیان وابوو برنشتاین چاكسازی كردوه‌ته ئامانج! ،
له كاتێكدا چاكسازی ئامرازه بۆ گه‌یشتن به ئامانجی یه‌كسانی و دادپه‌روه‌ری كۆمه‌لایه‌تی
، نه‌ك خۆی له خۆیدا ئامانجێك بێت بۆ به‌شداریكردن له حكومه‌ت، پێویسته هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه
ئاراسته‌ی چاكسازیه‌كان بزانرێت به‌ره‌و كوێ؟ وه‌ك ئامرازێك به‌كار بێت بۆ ئامانجی
كۆتایی .
بێگومان ئه‌م ئامرازه‌ش
(واته به‌شداری له ده‌سه‌ڵات) له كات و سات و هه‌لومه‌رجێكدا به‌كار دێت كه كۆمه‌ڵێك
تایبه‌تمه‌ندی له لایه‌نه به‌شداربووه‌كاندا هه‌بێت، وه‌ك پره‌نسیپ و سه‌ره‌تایه‌ك
رێزی لێ‌بگرن و پابه‌ندی بن وه‌كو:
1-بروایان به سه‌ره‌تاكانی كاری دێموكراسی هه‌بێت ( ئازادی راده‌ربرین
، هه‌لبژاردن ، ڕیزگرتنی ده‌نگی خه‌ڵك).
2-هه‌موولایه‌نه‌كان كار بۆ بونیادنان و جێگیركردنی دامه‌زراوه‌كانی
ده‌وڵه‌ت بكه‌ن (په‌رله‌مان ، حكومه‌ت، ده‌زگای دادوه‌ری)ی راسته‌قینه و ده‌سه‌ڵاته‌كانیان
له یه‌ك جیا بكرێته‌وه .
3- كۆمه‌ڵگاكه ده‌ستورێكی هه‌بێت و له‌سه‌ری رێككه‌وتبن (ئه‌رك
وماف و سنوری ده‌سه‌ڵاتی هه‌ر كه‌س و دامه‌زراوه‌و داموده‌زگایه‌كی تێدا دیاری
كرابێت)و كار بۆ راهێنانی خه‌ڵك بكرێت بۆ پابه‌ندبوون به یاسا‌و ده‌ستور .
4-پرسه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیه‌كان له پرسه كه‌سی و بنه‌ماڵه‌ییه‌كان
جیا كرابێته‌وه (سامان و داهات ، هێزی چه‌كدار، پله‌و پۆست)له‌سه‌ر بنه‌مای نه‌ته‌وه‌و نیشتمان پێكهاتبن .
5-جۆرێك له ئیتیكی به‌رپرسیاریه‌تی و لێپرسینه‌وه‌و سزادان له كۆمه‌ڵگاكه‌دا
هه‌بێت ، له‌سه‌ر (گه‌نده‌ڵی ، خیانه‌تی نیشتمانی ، كاره‌ساتی سه‌ر كۆمه‌ڵگا) .
6-به گشتی كۆمه‌ڵگا له ئاستیكی پێگه‌یشتنی هۆشیاری و مه‌عریفی باش‌دا بێت (ره‌فتار و كار‌و كردار‌و گوتاری حیزبه‌كان
بناسێت)
بۆیه له ره‌وشێكی له‌و
جۆره‌دا به‌شداری له هاوپه‌یمانی و له حكومه‌ت و له به‌ره‌یه‌كدا ده‌بێته
ئامراز بۆ گۆرانكاری هه‌نگاو له دووای هه‌نگاو به‌كار دێت ،رێكه‌وتنه‌كان بۆ هه‌موو
لایه‌نه‌كان و ته‌واوی كۆمه‌ڵگا سودی ده‌بێت ،به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه به هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌و شكستی
رێكه‌وتنه‌كانیش هه‌موو لایه‌نه‌كان و ته‌واوی كۆمه‌ڵگا زه‌ره‌ر‌مه‌ند ده‌بن ، بۆ
نمونه له رێكه‌وتنی پارتی سۆشیالیستی سویسری كه له سالی 1888ه‌وه
دامه‌زراوه و ئه‌زمون و شاره‌زاییه‌كی زۆری له خه‌باتی چینایه‌تیدا هه‌یه ، له‌گه‌ڵ
پارتی رادیكاڵی دیمۆكراتی راستره‌و، و پارتی دێمۆكراتی مه‌سیحی كۆنه‌پارێز رێك ده‌كه‌وێت
،سه‌ركه‌وتو ده‌بێت و كۆمه‌ڵگایه‌كی ئارام و جێگیر‌و پیشكه‌وتو دروست ده‌كه‌ن ، به‌ڵام
پارتی كۆمۆنیستی عیراقی له به‌ره‌ی نیشتمانی پشكه‌وتوخواز له عیراق له 1973 له‌گه‌ڵ
پارتی به‌عسی عه‌ره‌بی سۆشیالیست به‌شداری ده‌كات ،گه‌وره‌ترین شكست ده‌خوات ، كۆمه‌ڵگای عیراقیش به‌و چاره‌نوسه ده‌گات
كه ئه‌مرۆ تێیكه‌وتووه ..
860 جار خوێندراوەتەوە